بانگەوازێك لە فیدراسیۆنی پەنابەرانەوە: بەشداربن لە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی دژ بەناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەران بۆ کوردست
رۆژی سێ شەممە: ٢٤/٥/٢٠٢٢
کاتژمێر: ٢ی پاشنیوەرۆ
شوێن: بەردەم وەزارەتی ناوخۆ لەلەندەن
2 Marsham St, London SW1P 4DF
نزیکترین ئیستگای قیتار: Westminster Station and St. James’s Park
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا حکومەتی بەریتانیا هه‌ڵمه‌تێکی گرتنی پەنابەرانی کوردی لەکاتی ئیمزاکردندا دەستپێکردوە و تا ئێستا چەند پەنابەر کە بەشێکیان خاوەنی خیزان و منداڵن و ژیانیان لە وڵاتی بەریتانیا دامەزراندوە، لەگرتووخانەی دەستبەسەر لەلەندەن ڕاگیراون وابڕیارە پێچەوانە بەخواستی خۆیان رۆژی ٣١ ئەم مانگە دیپۆرتی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بکرینەوە.
ئەم هەنگاوەی حکومەتی بەریتانیا لەکاتێکدایە کە پریتی پاتیل وەزیری ناوخۆ ڕووبەڕووی ناڕەزایەتیەکی بەرفراوان بۆتەوە سەبارەت بە سیاسەتی تازەیان بەرامبەر بەپەنابەران کە دورە له هه‌موو پێوانه‌یه‌كی ئینسانی و نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی مافه‌كانی مرۆڤه‌وه. ئاشكراشه ئه‌م هه‌ڵمه‌تەی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی کورد بەبێ هاوكاری و پشتیوانی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان وعێراق پرۆسه‌ی دیپۆرت كردنه‌وه‌یان جێبه‌جێ ناکرێت.
سیاسه‌تی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له كاتێكدا ده‌چێتە پێش کە ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به ئه‌وپه‌ڕی ئه‌وجی خۆی گه‌یشتووه به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات و به تاڵان بردنی سه‌روت سامانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه، له پێناو ئازادی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و دژ به‌گه‌نده‌ڵی و خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كان. لە دەرەوەش دۆسیه‌ی په‌نابه‌رانیان كردۆته كارتێکی سیاسی له پێناو قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان وە بۆ گه‌یشتن به هه‌ندێك ئیمتیازات،سیاسه‌تى دیپۆرتی په‌نابه‌رانى قبوڵكردوه‌و فرۆكه‌خانهکانیان خستۆته خزمه‌تی ئه‌و سیاسه‌ته دژی مرۆڤانه‌یه‌وه.
بەمهۆیەوە با هەموان دژی سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران ڕابوەستین و ڕێگە نەدەین ژیان لەدەیان خێزان و منداڵ تێك بچێت با فشارکانمان توند بکەینەوە بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیاسەتی دیپۆرت و ئه‌و پرۆتۆكۆلانه‌ی به ژیان‌و ئاینده‌ی په‌نابه‌ران گیراوەتە پێش.
داوا لە پەنابەران و سه‌رجه‌م رێکخراوه‌کانی داکۆیکار لەمافەکانی پەنابەران و ئازادیخوازان دەکەین بەم خۆپیشاندانە ناڕەزایەتیەوە پەیوەستبن.
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە ژمارەکانی: ٠٧٧٢٠٢٩١٥١٦ یان٠٧٣٨٣٦٤٧٢٧٢