بەرەی خەباتی جەماوەری فەلەستین وژنان ویەکیتی لاوانیان
usr_web171_1
3 ڕۆژ ago
بیروڕا, دۆسیە, دیمانە, ڕاپۆرت, ڕاگەیاندن, ڤیدیۆ, ماڵهوه, ههفتهنامهی فیدراسیۆن, هەواڵ
14 Views
راگەیاندنی ژمارە :یەك
بەرەی خەباتی جەماوەری فەلەستین وژنان ویەکیتی لاوانیان
هاودەنگی خۆیان ڕادەگەینن لەگەڵمان دژ بەهەمواری یاسایی باری کەسێتی لە پەرلەمانی عێراق
ئەمرۆ هەینی ١٣/١/٢٠٢٥لەنامەیەکدا کە بەرێزمحەمەد عەلووش سکرتێری مەکتەبی سیاسی بەرەی خەباتی جەماوەری فەلەستین ئەمینداری گشتی یەکیەتی خەباتی کرێکارانی فەلەستین ڕامەڵڵا – لە فەلەستیەوە ئاڕاستەی سەوسەن سەلیم بەرپرسی ریکخراوی ژنانی کوردو خۆرهەڵاتی ناوەراست ودەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی کردوە دەڵێت”سوپاستان دەکەین کە ئاگادارتان کردین لە سروشتی بڕیارە ناڕەواکانی پەیوەست بە یاسای باری کەسی عێراقی، هاودەنگیی ڕەهای خۆمان بۆ ئێوە دەردەبڕین لە خەباتی دادپەروەرانە و ڕەواتان بۆ ماف و داواکاریەکان بە مەبەستی دژایەتیکردنی هەموو ئەو یاسا ناڕەوا و دواکەوتووانە و… ئەو ڕێکارانەی کە مەبەست لێی چەسپاندنن لە کۆمەڵگەی عێراقیدا…”
هەروەها لە نامەکەدا هاتووە”. ئەم بڕیارە بە ڕەفتارێکی نائاسایی و تێگەیشتن لە مافەکانی هەردوو ڕەگەز و ژن و منداڵ دادەنرێت و نوێنەرایەتی سووکایەتیکردنە بە هەموو پێوەرەکانی ئەخلاقی و ئینسانی و ڕێگاکانی پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی و دادپەروەری و یەکخستنی مافەکان لە نێوان مرۆڤەکاندا. ئەم بڕیارە ئارەزوومەندانەیە نوێنەرایەتی ئارەزوومەندی یاسایی دەکات کە تەنها ڕەنگدانەوەی ئەو عەقڵیەتانەن کە هێشتا ئامادە نین بۆ ڕێزگرتن و تێگەیشتن لە منداڵی، پێداویستییەکانی، ڕێگاکانی گەشەکردنی، و پێشخستنی مافە چەسپاوەکانی کە لە هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکان، جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤدا چەسپێنراون….”
هاوکات دەڵێت”هاودەنگییەك لەگەڵ ئێوەی هەڤاڵانی دڵسۆزمان، ئەم هاودەنگییە گوزارشت لە بەرەی خەباتی جەماوەری فەلەستین، یەکێتی خەباتی کرێکارانی فەلەستین، یەکیەتیی خەباتی ژنانی فەلەستین، یەکێتی لاوانی خەباتی فەلەستین، و هەموو ئۆرگان و دامەزراوەکانی حیزبەکەمان و ڕێکخراوە جەماوەرییەکانمانە . وە بەردەوام دەبیت لە خەبات….”
شایەنی باسە ئەم پشتیوانیەی بەرەی خەباتی جەماوەری فەلەستین بەدوایی نامەیەکی بەپەلە دا دێت کەلەلایەن هەردوو بەرپرسی ڕێکخراوی ژنانی کوردو خۆرهەلاتی ناوەراست و فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی ئاراستەی دەیان ریکخراوی ژنانوئەمنستی ئەنتەرناسیونال وهیومەن رایت وەچ و یەکیتی کرێکاریی وچەند ئەندام پەرلەمانی بەریتانیا کراوە سەبارەت بە یاساییکردنی هاوسەرگیری منداڵان لە عێراقدا.
چاوروانی هەوڵی زیاتر بن.