بۆ زانیاری لەسەر چارەنوسی پەنابەرێک پێویستمان بە هاوکاری ئێوەیە!

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:

 کەس وکاری ئەرسەلان حەسەن ئەحمەد. لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەرای پەنابەرانی عێراقی لە شاری سلێمانی ئاگادارکردوە کە …لەکاتی پەرینەوەی  لە رووبارێکدا  لەشاری ئەدرنە- تورکیا لەگەل براو وخالۆزایەکی دیار نامێنیت و چارەنوسی نادیارە. هەر بۆ زانین، کە خۆشبەختانە برا و خاڵۆزاکەی سەلامەتن و گەڕاونەتەوە  کوردستان، تەنها ئەرسەلان چارەنوسی نادیارە. ئەم ڕووداوە لە بەرواری ٣١/٧/٢٠١٨ ڕویداوەو لەو کاتەوە خێزان و هاوسەرو مناڵەکانی بە ئومێدی دۆزینەوەو دووبارە شادبوونەوە  شەوگارەکانیان بەڕێدەکەن

ئەرسەلان حەسەن ئەحمەد خێزاندارە و  خاوەنی ٣ مندالە وخەڵکی شاری سلیمانیە.

لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بەردەوامە لەبەدواداچوون بەشۆین کەوتنی ئەم کەیسە و هاوکات داوا لە سەرجەم پەنابەران وئینسان دۆستان دەکات هەر زانیاریەکتان دەست کەوت فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لقی کوردستان ئاگادار بکەنەوە. وە پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفونەی خوارەوە:

هاوژین محمد ئەمین

ژمارەی تەلەفون:٠٧٥٠٨٢٢٨١٩٢

                                                                        

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئۆفیسی فیدراسیۆنی پەنابەران لەکوردستان دووبارەکرایەوە

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی/لقی کوردستان بەمەبەستی بەردەوامیدان بە کارو چالاکیەکانی و پیشکەشکردنی هاوکاری و رێنمایی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *