بۆ دۆزینه‌وه‌ی په‌نابه‌رێک پێویستمان به‌ هاوکاری ئێوه‌ هه‌یه‌!

له‌نده‌ن 11-12-2015:

که‌سو کاری په‌نابه‌ر(ده‌روه‌ ئیسماعیل عه‌لی) سکر‌تارێتی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقیان ئاگادارکردوه‌ که‌ ” ده‌روه‌ی ته‌مه‌ن 23 ساڵ پاش ئه‌وه‌ کوردستان جێده‌هێڵێت تا پێش به‌رواری  24 مانگی شه‌ش په‌یوه‌ندی به‌که‌سوکاریه‌وه‌ هه‌بووه‌، پاشان په‌یوه‌ندی بچراوه‌و هیچ هه‌واڵێکی نیه‌”Darwa

که‌سوکاری ئه‌وه‌شیان ووت” دوای هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵایه‌کی زۆرمان ده‌رکه‌وتوه‌‌ (ده‌روه‌) له‌به‌ینی وڵاتی تورکیا وهه‌نگاریادا دیار نه‌ماوه‌”

 سکرتارێتی فیدراسیۆن له‌ بانگه‌وازێکدا بۆ ڕای گشتی ده‌ڵێت  “فیدراسیۆن وه‌ک ئه‌رکێکی ئینسانی بۆ یارمه‌تیدانو هاوکاری که‌سوکاری ده‌روه‌، داواتان لی ده‌که‌ین هه‌ر زانیاریه‌کتان له‌سه‌ر ئه‌و په‌نابه‌ره‌ هه‌یه‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بگرن..که‌ ڕۆژانه‌ ده‌ستکه‌وتنی هه‌واڵێکی ده‌روه‌ بۆته‌ کابوسێکی هه‌میشه‌یی به‌رۆکی به‌ که‌سوکاری گرتوه، هاوکاری و هه‌وڵی به‌کۆمه‌ڵمان ده‌توانێت دڵی که‌سوکاریان شاد بکاته‌وه‌.. یارمه‌تیمان بده‌ن”

بۆ زانیاری زایاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ ئه‌حمه‌د عه‌لی، ئاسۆ گۆران وده‌شتی جه‌مال به‌ ژماره‌کانی 00447856032991وه‌ 0041788532002ه‌یان به‌ ئیمیلی:ifir@hotmail.co.uk

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامێك لەدەشتی جەمالەوە بۆ پەنابەران و ئازادیخوازان

راسیزم دیاردەیەکی شەرمهێنەرە و نامۆیە بە دنیای هاوچەرخ و کۆمەڵگای  بەریتانیا! پەیامێك لەدەشتی جەمالەوە بۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *