به کە لە پچەکراوی لە بەغدا وەرگیرایەوە

لەندەن ١٢-٤-٢٠١٧:

ئەمرۆ لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا ئاراس ووتی ” کۆماندۆکانی حکومەتی بەریتانیا لە تەوالیتی فرۆکەی هێڵی ئاسمانی مەلەکی ئەردەنی ڕایانگرتم و بەکەلەپچەکراوەی وئیهانەت سوکایەتی  لە فرۆکەخانەی بەغدا وەریان گرتمەوە”

  ئاراس ئەوەشی ووت”دەست وقاچم کەلەپچەکرابوو پشتمیان بەستبووەو وسەریان داپۆشیم تا دەنگم دەرنەیت وئەوانەی لە فرۆکەکەدا بوون پێ نەزانن”

ئاراس ئەو پەنابەرە کوردەی ماوەی ١٠ ساڵە لەولاتی بەریتانیا ژیان بەسەر دەبات و تەمەن ٣٦ ساڵە دۆێنی لەفرۆکەخانەی هیسرۆوە لەژیر زەخت وزۆردا دیپۆرتی فرۆکەخانەی بەغدا کرایەوە.

لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا لەگەل سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقیدا ڕایگەیاند” لەسەر ئەو هەڵسوکەوتەی  کارمەندانی کۆمپانیای ناردنەوەی بەزۆی پەنابەران لە ئازاردانی پەنابەران شکایەتی یاسای تۆماردەکەین  وە بەتوندی ئیدانەی ئەو ڕێکەوتننامە شەرمەزاریەی نێوان حکومەتی بەریتانیا وحکومەتی عێراقی دەکەین بەژیان و چارەنوسی پەنابەرانەوە “

هەروەها وتیشی”لە ماوەی ٧٢ سەعاتی ڕابردودا  سەرۆکی حزبی لیبەر پارتی جیرمی کۆبن و هەروەها جان مکدونالدو ژمارەیەک پەرلەمانتار لە یەکتیتی ئەوروپا وە چەند یەکیتی کریکاری ورێکخراوەی چەپ و ئینسان دۆست ئاگادارکراونەتەوە تا بەرامبەر ئەم سیاسەتە دژی پەنابەریە بێنە دەنگو بەربگرن بە ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران”

لە ئێستادا زیاتر لە ٣٠ پەنابەر، کە زۆربەیان ھاوڵاتی ھەرێمی کوردستانن، لە لایەن پۆلیسی بەریتانییەوە دەستگیرکراون بۆ ناردنەوەیان و بەیانی پێنج شەمەیش لەبەردەم وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا  لە لەندەن دژی بەزۆرناردنەوەی ئەو پەنابەرانە، خۆپیشاندانێک ساز دەکرێت.

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

دژ بەڕێکەوتنامەی حکومەتی عێراق وهەرێم لە گەل حکومەتی بەریتانیا بۆ دیپۆرتی پەنابەران لەبەردەم پەرلەمانی بەریتانیا خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی رێکخرا.

بەشی دووهەمی وێنەکان: دژ بەڕێکەوتنامەی حکومەتی عێراق وهەرێم لە گەل حکومەتی بەریتانیا بۆ دیپۆرتی پەنابەران …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *