به‌ریتانیا  یه‌که‌مین کاروانی مێر منداڵی که‌مپی کاڵاسی وه‌رگرت   به‌ریتانیا-18 ئۆکتۆبه‌ری 2016:

 

  دۆێنی  دووشه‌مه‌ 16 ئۆکتۆبه‌ری 2016 وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا یه‌که‌مین کاروانی مێر مندالانی که‌مپی کاڵاسی‌ له‌ فه‌ره‌نساوه‌ هێنایه‌ بنکه‌یه‌کی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ کرۆیدن .

ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ 14 مێر مندال بوو له‌ لایه‌ن گرۆپیک له‌ کارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیاوه‌ سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌هێنایان به‌ریوه‌ چوو.

کارمه‌ندێکی وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا رایگه‌یاند “له‌م هه‌فته‌یه‌دا کاروانێکی دیکه‌ له‌و په‌نابه‌ران وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا بڕیاری لێداوه‌ ده‌هێنرێنه‌ ‌له‌نده‌ن وپرۆسه‌که‌ به‌رده‌وام ده‌بێت پیش چۆڵپێکردنی که‌مپی کاڵێ”

له‌ په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ ده‌شتی جه‌مال سکرتیری فیدراسیۆن سه‌باره‌ت به‌ هێنانی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ ووتی”ئه‌م هه‌نگاوه‌ بۆ فریا که‌وتنی ئه‌و مناڵانه‌،  له‌ڕاستای هه‌وڵه‌کانی هه‌ڵسوراوانی  ڕێکخراوه‌کانی داکۆکیکای له‌مافه‌کانی په‌نابه‌رانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت که‌ ماوه‌یه‌کی زۆره‌ که‌مپه‌ینێکی به‌رفراوانیان به‌ڕێخستوه‌ وه‌توانیان کێشه‌ی ئه‌و مناڵانه‌ی که‌مپی کاڵاس که‌ که‌سوکاریان له‌ به‌ریتانیا ببنه‌ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا و سه‌رئه‌نجام توانیان  حکومه‌تی به‌ریتانیا ناچار بکه‌ن به‌ وه‌رگرتنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ که‌ قوربانی جه‌نگ ونائارامیین”

ده‌شتی جه‌مال ئه‌وه‌شی ووت “ژماره‌یان نزیک به‌ 400 منداڵه‌ که‌ له‌ بارو دۆخێکی هێجگار ناهه‌مواردا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن له‌ جه‌نگه‌ڵه‌کانی کاڵاس” 

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئۆفیسی فیدراسیۆنی پەنابەران لەکوردستان دووبارەکرایەوە

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی/لقی کوردستان بەمەبەستی بەردەوامیدان بە کارو چالاکیەکانی و پیشکەشکردنی هاوکاری و رێنمایی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *