به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا له‌باره‌ی په‌نابه‌رانه‌وه به ڕێکه‌وتننامه‌ی نێوانیاندا ده‌چنه‌وه
usr_web171_1
ئه‌یلول 2, 2016
ماڵه‌وه, ناوه‌ندی هه‌واڵگری
566 Views
به‌ریتانیا –له‌نده‌ن31 ئاب 2016:
له کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیاو فه‌ڕه‌نسا له راگه‌یاندنێکی هاوبه‌شدا بڕیاردرا”به‌رده‌وام ده‌بن له ڕێکه‌وتننامه‌ی نێوانیان بۆ چاودێری کردنی سنوره‌کانی به‌ریتانیا له خاکی فه‌ره‌نساوه بۆ ڕێگه‌گرتن له په‌ڕێنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران”
دۆێنی سێ شه‌ممه 30ی ئاب، ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی له ڕاپۆرتێکیدا بڵاویکرده‌وه، “سیاسەت مەداری فەرەنسی “خافیەر بێتغاند”، داوای کردنەوەی ناوەندێک دەکات لە خاکی فەڕەنساد،ا تاوەکو ئەو پەنابەرانەی دەیانەوێ ڕوو لەوڵاتی بەریتانیا بکەن، لەو ناوەندەوە داواکاری وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی لە بەریتانیا پێشکەش بکەن. ئەم داوایەش کاردانه‌وه‌ی زۆری له به‌ریتانیادا لێکه‌وتۆته‌وه”
بێتغاند کە سەرۆکی هەرێمی ” نۆرد پاس دی کاڵاس”ەو شاری کاڵاس ئەکەوێتە ئەم هەرێمەوە، ڕاشیگەیاندوه” لە ئەگەری سەر نەکەوتنی ئەم سیستەمەدا، ڕێکەوتننامەی “لێ تۆکوت” دەکەوێتە ژیر مەترسی هەڵوەشاندنەوەی کە تێیدا بەریتانیا مافی پشکنینی سنورەکانی لە دۆڤەرەوە تا کاڵاس هەیە”
ئه‌مه‌یش له کاتێکدایه، ژمارەیەکی زۆر پەنابەر لە وڵاتی فەرەنساو لە کەمپەکانی کاڵاسدانو لە چاوەنواڕی ئەوەدان خۆیان بگەیەننە وڵاتی بەریتانیا. بەریتانیاش لەلای خۆیەوە سورە لە سەر یاسا توندەکانی بەرامبەر پەنابەرانو داخستنی سنورەکانی. هەروه‌ک هەوڵەکانی ئەو وڵاتە بۆ وەرگرتنی ئەو پەنابەرانەی دەریای ناوەڕاستیان بڕیوەو لە وڵاتانی یۆنان‌و ئیتاڵیادا قەتیس ماوون، شکستخواردووبووە.
ڕۆژنامه‌ی گاردیان، که به‌ناوبانگترین ڕۆژنامه‌ی به‌ریتانییه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات ” “تێریسا مەی” سەرۆک وەزیرانی به‌ریتانیا لە وتاری کۆنفرانسی پارتەکەیدا لە مانگی ئۆکتۆبەری ڕابردودا، جەختی کردەوە لەسەر ڕێگەگرتن لە هاتنە ناوەی پەنابەران بۆ ناو بەریتانیاو هێرشی کردە سەر پەنابەرانو بە(دەوڵەمەندترینو، خۆشبەخت ترینو ، بەهێزترین) کەسی ناو بردن و ڕایگەیاند تەنها هاوکاری کاتی پێشکەش بە پەنابەران دەکرێت”
ئه‌م هه‌نگاوه له کاتێکدایه له‌مانگی شوباته‌وه شه‌پۆلێکی گه‌وره له ناره‌زایه‌تی ڕێکخراوه‌کانی به‌رگریکار له مافه‌کانی په‌نابه‌ران وهه‌ڵسوراوانی مه‌یدانی په‌نابه‌ری به‌رده‌وامن له چالاکی له چهنگهڵهکانی کاڵی و ناوخۆی به‌ریتانیا دژ به سیاسه‌تی دژی په‌نابه‌ری حکومه‌تی فهرهنساوبهریتانیا به‌رامبه‌ر به په‌نابه‌ران .له‌و چوارچێوه‌یه‌یشدا فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی به‌شێکه له‌و ناڕه‌زایه‌تیانه بۆ به‌رگری له‌مافه‌کانی په‌نابه‌ران.