کوردستان 20حوزه‌یرانی 2018:
کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌گه‌ری به‌بۆنه‌ی رۆژی په‌نابه‌رانه‌وه له‌شاری سلێمانی ڕێکخرا.
رۆژی ٢٠ حوزەیرانی ٢٠١٨ لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌گه‌ریدا له‌شاری سلێمانی وه لەژێر ناونیشانی (ڕێگای مەرگ بۆ ژیان ناچارییە) بەئامادەبوونی کەسوکاری قوربانیان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و ژمارەیەکی بەرچاو لە دەزگاکانی ڕاگەیاند بەسپانسۆری فاستلینک بە چەند چالاکیەک ڕۆژی جیهانی پەنابەران بەرز ڕاگیرا.
سەرەتا لەلایەن دیلان سیروان به‌رنامه‌ی چالاکیەکانی فیدراسیۆنی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاند ڕاگەیاندراو لەلایەن بەرپرسی لیژنەی ڕۆشنبیری وه‌دواتر ڕاگەیاندنی بەیاننامەی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی خوێندرایەوەلە لەلایەن ئاری جلال سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەران وەڵام سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن درایەوە سەبارە بە ئاماری کاروچالاکی یەکساڵی ڕابردوو هەروەها ئاماری قوربانیانی ڕێگای هەندەران و ئاماری پەنابەرانی عێراقی کە لەماوەی یەکساڵی ڕابردوو داوانامەی مافی پەنابەرییان پێشکەش کردووە لە ٤٣ ووڵاتی جیهاندا. پاشان بەڤیدیۆ و وێنە کاروچالاکیەکانی یەکساڵی ڕابردووی فیدراسیۆنی پەنابەران پشکەشی ئامادەبووان کرا.
به‌ریتانیا –له‌نده‌ن17/6/2018:
ڕۆژێک بۆ هاوکاری په‌نابه‌ران
رۆژی یه‌ک شه‌مه 17جون فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری پەنابەرانی عیراقی له به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له ڕێکخراوه‌کانی به‌رگریکار له‌مافه‌کانی په‌نابه‌ران به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی په‌نابه‌رانه‌وه له‌یه‌که‌مین چالاکی خۆیدا له بورجیس پارک له له‌نده‌ن ڕۆژێک بۆ هاوکاری په‌نابه‌ران وه‌ک ( فاند رەیزین)ێک بۆ کۆمه‌ک به گۆشه‌یه‌ک له ڕاپه‌راندنی کار‌و چالاکیەکانی فیدراسیۆن لەپیناو کۆمەککردن بە پەنابەران تەرخان کرد، لهوبۆنهیهدا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو تیا به‌شداریانکردو هه‌روه‌ها 300 پۆند به کاروجالاکیهکانی فیدراسیۆن کۆمهککرا.
له‌نده‌ن-18/6/2018:
کار‌و چالاکیه‌کانی فیدراسیۆن بۆ داکۆکیکردن له‌مافه‌کانی په‌نابه‌ران به پیشانگایه‌کی فۆتۆگرافی نیشاندرا
رۆژی دوشه‌مه18جون فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی له‌به‌ریتانیا له‌چالاکی ئسلنگتۆن کۆمیونیتی چێست له‌گه‌ل کۆمه‌لێک رێکخراوی په‌نابه‌ری به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی په‌نابه‌رانه‌وه له‌رێگای نیشاندانی پیشانگایه‌کی فۆتۆگرافیه کار‌و ههلسورانهکانی فیدراسیۆنی به‌وان ناساند.
له‌م بۆنه‌یه‌دا ئاواز‌و گۆرانی وچالاکی تری سه‌رگه‌رمی بۆ رۆژی جیهانی په‌نابه‌ران به‌ریوه‌چوو.
فیدراسیۆن له‌گه‌ل کۆمه‌لێک رێکخراوی به‌رگریکار له‌مافه‌کانی په‌نابه‌ران رۆژی په‌نابه‌رانیان به‌رز راگرت
رۆژی سێشهمه19 جون رێکخراوی ئیسلنگتۆن رفیوجی فۆرم و فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له‌به‌ریتانیا له‌گه‌ل ژماره‌یه‌ک له ڕێکخراوه‌کانی به‌رگریکار له‌مافه‌کانی په‌نابه‌ران رۆژی جیهانی په‌نابه‌رانیان سازکرد.
له‌م بۆنه‌یه‌دا جه‌ندین که‌سایه‌تی له‌سه‌ر دۆخی ئیستای په‌نابه‌ران له‌دنیادا وچۆنیتی جاره‌سه‌رکردنی گرفتی په‌نابه‌ران وتاریان پیشکه‌شکرد هه‌روه‌ها به‌شێکی تری به‌رنامه‌کانی ئه‌و رۆژه ته‌رخانکرا بۆ گورانی وجالاکی جۆراجۆری هونه‌ری وخواردن خواردنه‌وه.
شایه‌نی باسه فیدراسیۆن به کردنه‌وه‌ی پیشانگایه‌کی فۆتۆگرافی لهسهرکاروچالاکیهکانی بۆ به‌رگری له‌مافه‌کانی په‌نابه‌ران به‌شداریکرد.
فیدراسیۆن له کۆنگره‌ی جیهانی بۆ مافه‌کانی په‌نابه‌ران له که‌نه‌دا به‌شداریکرد
رۆژانی 7 تا 9جون رێکخراوی ( the Canadian Council for Refugees) کۆنگره‌یه‌ی جیهانیان بۆ مافه‌کانی په‌نابه‌ران به به‌شداری ریکخراوناحکومیو رێکخراوه‌کانی داکۆکیکار له‌مافه‌کانی په‌نابه‌ران له‌شاری تۆرنتۆی که‌نه‌دا به‌ست.
له‌م کۆنگره‌یه‌دا( جه‌لال سه‌عید) به‌رپرسی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له‌که‌نه‌دا به‌شداریکرد .
کۆمیسیۆنی یه‌کیتی ئه‌وروپا وه‌لامی فیدراسیۆنی دایه‌وه
برۆکسل:
دوایی ئه‌وه‌ی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی رۆژی 20حوزه‌یران که رۆژی په‌نابه‌رانه لائیحه‌ی داخوازیه‌کانی په‌نابه‌رانی ئاراسته‌ی کۆمیسیۆنی یه‌کیتی ئه و‌روپا و رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ کاروباری پهنابهرانکرد، ئه‌وانیش له‌وه‌لامی نامه‌که‌یاندا بۆ ده‌شتی جه‌مال سکرتیری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی سه‌رباری سوپاسی فیدراسیۆن له‌خستنه رووی داوکاریه‌کان رایانگه‌یاندوه نامه‌که‌یان گه‌یاندۆته ده‌ست کۆمیسیۆنی یه‌کیتی ئه‌وروپا.
شایه‌نی باسه فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی په‌نابه‌ران به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی کیشه‌کانی په‌نابه‌ران، رێگاچاره‌یه‌کی کارسازو عه‌مه‌لی ده‌خاته به‌رده‌م کۆبوونه‌وه‌ی یه‌کیتی ئه‌وروپا وکۆمیسیۆنی یه‌کیتی ئه‌وروپا و ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان که تیادا سه‌رباری به‌رپرسیارکردنی یه‌کیتی ئه و‌روپا له کیشه‌کانی په‌نابه‌ران و لەپێناو هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی سیاسه‌تی که‌مپسازی و دژبه راگرتنی په‌نابه‌ران له گرتوخانه ده‌ستبه‌سه‌ره‌کان و دیپۆرتکردنه‌وه‌یان وداواکاری ده‌ستبه‌جی کردنه‌وه‌ی سنوره‌کان بۆ پاراستنی په‌نابه‌ران له به‌کارهێنانی ڕیگای ده‌ریایی و له‌دژی راسیزم و جیاکاری و کویله‌کردنی ئینسانه‌کان وه به‌ره‌سمیت ناسینی مافی هاولاتی یه‌کسان بۆ هه‌موان، لائیحه‌یه‌کی 10خالی خستۆته ڕوو که له خواره‌وه هاتوه :
-
پیویسته ده‌ستبه‌جێ کۆتایی بهێنرێت به‌سیاسه‌تی راگرتنی په‌نابه‌ران وئاواره‌ی جه‌نگ له که‌مپه‌کانی ئاواره‌کان وئایزولهکردنیان له ژیانی شاری وگویزانهوهیان بۆ کۆمه‌ڵگەی ئارام وشایسته به ئینسان.
2- پیویسته حکومەتەکانی ئەوروپا و ئەو ناوچانانەی پەنابەرانی پیادەپەڕنەوە بەپەلە ناچاربکرێن سنورەکانیان بەرووی پەنابەراندا بکەنەوەو دیوارە دڕکاویەکانی سنوریان هەڵگرن، تا پەنابەران ناچارنەکرین ڕیگای سه‌ختی دەریاکان ودارستانە چڕەکان بگرنەبەر.
3- پێویستە حکومەتەکانی ئەوروپا ناچاربکرێن ئەو ڕێککەوتننامانەی کە لەگەڵ تورکیا ویۆناندا بەدژی پەنابەران و بۆ رێگەگرتن ودیپۆرتکردنەوەیان مۆریانکردووە، هەڵبوەشێننەوە.
4- ئەو پەنابەرانەی بێسەروشۆێنن و کەسوکاریان عەوداڵی دۆزینەوەیانن، حکومەتەکانی ئەوروپا و ئەو ولاتانەی پەنابەرانیان پیا تیپەردەبێت ناچاربکرێت بە بەدوا داچوون بکەن بۆ دۆزینەوەی ونبووەکان.
5- ده‌ستبه‌جێ په‌نابه‌ران لهگرتوخانه ده‌ستبه‌سه‌ره پهنابهریهکاندا ئازاد بکرێن.
6- کۆتایی هینان به جه‌نگ و ده‌خاله‌تی سه‌ربازی و میلیتاریزمی ئه‌مریکاو غه‌رب له‌لایه‌ک و روسیا‌و چین و حکومه‌ت و ئهوهیزو ده‌سه‌لاتانه‌ی به‌سه‌ر ئه‌م دوو به‌ره‌یه‌دا دابه‌ش بوون. لە ولاتەکانی خۆرهەڵاتی ناوەراست وباکوری ئەفریقا.
7 – پێویستە ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا و غه‌رب ناچاربکرێن بەدهست هه‌ڵگرتن له‌سیاسه‌تی ده‌خاله‌ت و پشتیوانی له‌ده‌سته‌و تاقم و حکومه‌ته سه‌رکوتگه‌ره‌کان که‌خه‌ڵکی ئه‌و کۆمهڵگەیانهیان له‌گه‌ڵ جه‌نگ و پشێوی کۆمه‌ڵایه‌تی و نائارامی و برسێتی به‌ره‌و رووکردۆته‌وه. بەندو بەستەکانی لەگەل ئەوانەدا هەلبوەشێننەوە.
8- ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران له‌و وولاتانه‌ی له ئیستادا له‌گه‌ل جه‌نگ و کێشمه‌کێشی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی به‌ره‌وڕوون، چالاکبکرین بۆ به‌هاناوه چوونی ئاواره‌کان و په‌نابه‌ران و له‌وڕێگایه‌وه حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا ناچاربکرێن بۆ داننان به‌مافه‌کانی په‌نابه‌ران وهاوکاری ئاواره‌کاندا وگٶێزانەوەیان ..
9-. دابینکردنی ئیمکانیات و پیداویستی گونجاو به شێوه‌یه‌کی پلان دارێژراو و به مه‌به‌ستی هه‌رچی زووتر جێکه‌وتنی په‌نابه‌ر وکۆچبه‌ران له‌نیو ئه‌و کۆمه‌ڵگەیانه‌ی هانای بۆده‌به‌ن و به‌هره‌مه‌ندبوونیان له هه‌موو پێداویستیه‌کی فه‌ردی و کۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری به‌شیوه‌یه‌کی یه‌کسان.
-
بهڕهسمیهت ناسینی مافی په‌نابه‌ری بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که وه‌ک په‌نابه‌ری سیاسی به‌هۆی جه‌نگ وده‌عوای قه‌ومی و مه‌زهه‌بی وه‌یان بەدەلیلی جنسی له‌شۆێنی ژیانی خۆیان هه‌ڵکه‌نراون و هاوکارییان بۆ ده‌ستپیکردنه‌وه‌ی ژیانی ئاساییان.
,Dear Mr Dashti
.Thank you for contacting the Europe Direct Contact Centre
Thank you for your message and for sharing your opinion with us. We hereby confirm that your message has been forwarded to the relevant department of the European Commission
Thank you for bringing attention to this matter
With kind regards
EUROPE DIRECT Contact Centre
http://europa.eu – your shortcut to th