با ڕێگەنەدەین ئارەزوو محمد ئیمامی دیپۆرتی ئیران بکرێتەوە!

ئازەزوو محمد ئیمای پەنابەری کوری ئیران و خەڵکی کرمانشانە ویەکێك لەهەلسوراوانی مەیدانی داکۆکی لەژنان بووە دوای ئەوەی بە کەفالەت لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئیران ئازاد دەکریت بە بەهانەی بەشداری لەخۆپێشاندانەکاندا، هانای بۆ کوردستان هێناوە لە شاری سلێمانی نیشتە جییە بوو وەك پەنابەر بەلام بەداخەوە ماوەیەکە لەلایەن دەزگائەمنیەکانەوە فشاری بۆ دەهێنریت تا دیپۆرتی ئیرانی بکەنەوە دوای ئەوەی دەرکەوت کە ئارەزوو هیچ کیشەیەکی ئەمنی نیە وە بەهۆی هەولەکانی فیدراسیۆنەوە لە ٢٣/٢/٢٠٢٣ دیپۆرتەکەی راگیرا،جاریکی تر ئەمرۆ لەکاتی سەردانی بۆبەریوەبەرایەتی نیشینگەی سلیمانی دەستبەجێ موبال پیداویستیەکانی لی وەردەگیریت وزیندانی دەکریت و وابریارە ئەمرۆ پیچەوانە بەخواستی خۆی دیپۆرتی ئیرانی بکەنەوە.

ئەم هەنگاوەی دەزگا ئەمنیەکانی هەرێم لە کاتیکدایە کە کۆماری ئیسلامی ئێران دەستی بردوە بۆ گرتن و کوشتن  وزیندانی کردن وتەنانەت لەسێدارەدانی هەڵسوراوانی ناڕەزایەتیەکان وتا ئێستا بە هەزاران کەسی لەزیندانەکانی خۆیدا ڕاگرتوەو ئەوانی خستۆتە ژیر هەرەشە لەسێدارەدانەوە. بێگومان دەزگائەمنیەکان لە زوونی سەوزدا، بەم کارەیان نەك هەر مافەکانی مرۆڤ و پەیمانیە نیو دەولەتیکان لەبارەی مافی پەنابەرانەوە پێشێل دەکات، بەلکو بەکردەوە گیانی ئارەزوو محمد ئیمامی دەخاتە بەردەم زیندانیکردن وهەرەشەی لەسیدارەدانەوەئێمە لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی جگە لەوەی کەژیانو چارەنوسی ئارەزوو محمد ئیمامی دەخەینە ئەستۆی هێزەئەمنیەکانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستانەوە، هاوکات  داوادەکەین کە دیپۆرتکردنەوەی ڕابگیرێ و لەزیندان ئازاد بکرێ داواش لە خەڵکی ئازادیخوازی  کوردستان وریکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی دەکەین کە بۆ ڕاگرتنی دیپۆرتی ئارەزوو محمد ئیمامی وئازادکردنی بەشیوەی گونجاوی خۆیان هەڵوێست دەرببڕن

 

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

٢٢/٨/٢٠٢٣

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

خەڵکی ستەمدیدەی سوریا پێویستیان بەهاوکاری و بەهاناوە چوون هەیە!

مرۆڤدۆستان، خەڵکی ئازادیخواز! جارێکی دیکە دەوڵەتانی ئەمپریالیستی و بەربەریەتی سەرمایەداری و حەلیفە ناوچەیەکانیان ووڵاتی سوریایان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *