با ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، بکەیەنە مەیدانێك بۆ پەرەدان وڕێکخراوکردنی ناڕەزایەتیە بەرهەقەکانی خەڵکی کوردستان!
usr_web171_1
ئازار 8, 2016
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
976 Views
ووتەی دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆن لە مەراسیم وئاهەنگی ٨مارسی ٢٠١٦ لە لەندەن
ژنانی دڵ پر لە هیوا
هەڵسوراوانی بەرگریکار لەمافەکانی ژنان
بەشداربوانی ئازیز
بۆ بۆنەی تێپەر بوونی ١٠٥ ساڵ بەسەر بەڕەسمیت ناسینی ٨مارس ڕۆژی جیهانی ژنان وەک ڕۆژی خەبات و ناڕەزایەتی دژ بە نایەکسانی وجیاکاری و ستەمکیشی ژنان لەسەرجەم ئیوەو ژنان بە گەرمی پیرۆز بای دەکەم.
ئەگەرچی لەبەشێکی زۆر لە وڵاتانی جیهان بەهەوڵ و خەباتی نەپساوی ژنان و پیاوان یەکسانی خوازو ئازادیخواز بەشێکی زۆر لەمافە فەردی ومەدەنیەکانی ژنان بەدەست هاتوە بەڵام بەداخەوە هێشتا چەوساندنەوەوهەڵاواردن لەدژی ژنان وەک یەکێک لەدیاردە ناهەموارەو قیزەوەندەکانی دنیای ئەمرۆ سەرمایەداری درێژەی هەیە. هەربۆیە خەبات بۆ دەیهێنانی یەکسانی هەمەلایەنەی ژنانو پیاوان ناتوانێت گرێدراو نەبێت بە خەبات لەپێناو هەڵوەشاندنەوەی نیزامی سەرمایەداری و بەدیهێنانی دنیایەکی ئازادو ویەکسان وخاڵی لە چەوساندنەوە.
ژنان لە ژیر سایەی دەسەلاتدارێتی ئەحزابی ناسیونالیستی کورددا، ئەوەی پی دەوترا دەسەڵاتی خۆماڵی نەک هیچ ئالوگۆرێک بەسەر مافە فەردی و مەدەنیەکانیاندا نەهاتووە بگرە کەسایەتی ئینسانی وبونی فیزیکیان هەمیشە لەژیر هەڕەشەدایە..لە کوردستان لە وجوگرافیا بچوکەدا کەلەلایەن ئەحزابی بورجوازی وعەشیرەتیەوە بەریوە دەچێت ژنان لەگەل کوشتن و ئەتکردن وئیغتیساب و سوتاندن و ستەمکیشی بەردەوام وکارەساتی ئەوپەری نائیسانیدا بەرەو رووکراوەتەوە. ئەم دەسەڵاتەی لە کوردستاندا هەیە بە ئاویتە بوون و دەست تێکەڵکردن لەگەڵ ئەحزابی ئیسلامی وشەریعەتی ئیسلامدا لە ڕێگای داسەپاندنی یاسای کۆنەپەرستی فرەژنی و پەیرەوی لە یاسای باری کەسێتی عێراقیەوە کارەساتی مەرگی ژنان بەردەوام ڕوو لە هەڵکشانە.
ئێستاو دوای ٢٤ساڵ لە تەجربەی بن بەستو شکستخواردووی ئەم حزبانە قەیرانێکی سەختی سیاسوی ئابوری وکۆمەڵایەتی ڕووبەروی خەڵکی کوردستان کراوەتەوە وجارێکی تر دەرفەتێک هاتۆتە پێشەوە بۆسەرهەڵدانو پەرەگرتنی ناڕەزایەتیەکی بەرفراوان بەرامبەر بە نا مەسولیتی ئەم دەسەڵاتە دژی ژنە کەڕووی لەباشبژێوی وبەدەست هێنانی گوزەرانێکی شایستە بەئینسانی سەردەم کردووە. ئەمڕۆ خەڵکی ستەمدیەدەی کوردستان بەژنانو پیاوانەوە دژ بەهەژاریو برسیتیو تالان و برۆی ئەم حزبانە هاتۆتە مەیدانەوە بەتایبەتی کە ئەم دەسەڵات ناتوانیو نایەوێت سەرەتارین مافە سەرەتاییەکانی خەڵکی کوردستان لە موچەو خزمەتگوزاریە بنەرەتیەکانیان دابین بکات..ئێستا ئیتر کاتی ئەوەیە بزووتنەوەی ناڕەزایەتی ژنان هەنگاو بە هەنگاو و پی بەپێی ئەم نارەزایەتیە بەرهەقانەی چینو تۆیژەکانی دیکەی وەک مامۆستایان و کارمەدان وخانەنشینان… دەوری خۆی بگێرێت… هەروەک چٶن هەڵسوراوانی بزووتنەوەی یەکسانی خوازی لە سەرەتاکانی راپەرینی ١٩٩١ لەژیر چەتری رێکخراوی سەربەخۆی ئافرەتان کۆبووە وخۆیان رێکخست ..ئێستا کاتی ئەوەیە هەموو بەشە ناڕازیەکانی کۆمەڵگا بەژنان وپیاوانو گەنجانەوە لەڕێکخراوی جیاواز لە ڕێکخراوەکانی وابەستە بەدەسەڵاتو ئەحزابی قەومیو ئیسلامی خۆیان ڕێکخراوبکەن ولەدەوری داخوازیو ئالای شۆڕشگێرانە کۆببنەوە. تا بتوانیین بەهەمولامان دوا بزماری خۆمان بدەین لە تابودتی دەسەڵاتو فەرهەنگی پیاو سالاری یاساو نیزامێک کەلەسەر هەڵاواردنی جنسی دامەزراوە وهەموو ئەو یاساو ریسایانەی لە رابردودا بەسەر کۆمەڵگای کوردستان داسەپێنرا هەڵوەشیتەوە….کاتی ئەوەیە هاوشانی ئەو نارەزایەتیانە جەماوەریانەی کەبەڕیکەوتوە دەستپیسخەربین بۆ دامەزراندی سیستەم و دەسەڵاتێک کە خەڵکی کوردستان خۆیان یاسادانەرو بەریوەبەری بن . ئێمەش لەدەرەوەی ولات دەتوانن هێزی پشتیوان وتەواوکەری ئەم ناڕەزایەتانە بین و بە هەوڵ وتێکۆشانی خۆمان باڵانسی نێوان جەماوەری ناڕازیو دەسەڵات بگۆڕین.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی وەک هەمیشە سەنگەری داکۆیکارە لە مافەکانی ژنان وبەرگری لە مافو ئازادیەکانی خەڵکی کوردستان دەکات… ئەمە سەرباری هاوکاریو کۆمەکێک کەبەردەوام بە ژنانی پەنابەری کردووە، خۆی بە بەشێک لەبەرەی ئازادیخوازان وجوڵانەوەی یەکسانی خوازی ژنان دەزانێ ولەم ڕۆژەشدا کە٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانە دوپاتی دەکەیەنەوە کە بۆ بەئامانج گەیشتی خەباتی جەماەری خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێشان وئازادیخوازانی کوردستان ودامەزراندنی کۆمەڵگایەکی ئازادو یەکسان لەهەوڵو خەباتی لێبراوانەو بەردەوامدا دەبێت.
هەر لێرەوە بانگەوازمان بۆ ئێوەو سەرجەم هەڵسوراوانی ژنان ئەوەیە لەم دەورە هەستیاردا لەپاڵ مافو ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی کوردستان ڕابوەستن. با ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، بکەیەنە مەیدانێك بۆ پەرەدان وڕێکخراوکردنی ناڕەزایەتیە بەرهەقەکانی خەڵکی کوردستان!
بژی ٨مارس ڕۆژی جیهانی ژنان