رۆژی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنان، رۆژێکە بۆ دهربڕینی ناڕهزایهتی و ڕاوهستانهوه بهرامبهر به نایهکسانی وجیاکاری وستهمکێشی و بێمافی ژنان لە سەراسەری دونیادا.
ژنانی پەنابەری کوردستان، ئەگەرچی بەئومێدێکی زۆرەوە ڕوو لەوڵاتانی ئەوروپا دەکەن ، رێگەی سەخت و پڕ مەترسی دەریایی و ڕیسککردن بەژیانی خۆیان و مناڵەکانیانەوە دەبڕن تا بە ژیانێکی ئارام و ماف و ئازادیەکانیان بگەن، بەڵام بەهۆی یاساکانی پەنابەری وسیاسەتی میڵتیکالچراڵیزمەوە، ڕووبەڕووی دۆخێکی سەخت و جیاکاری دەبنەوە و لە ژیانێکی چاوەڕوانی و دابڕاو و مانەوە لەماڵ وبوون بە پاشکۆی پیاوان ودەیان کێشەی خێزانیتر ڕادەگیرێن.