ئەوپەنابەرانەی دیپۆرتی هەولیر دەکرێنەوە ژمارەیان گەیشتە چواردەپەنابەر
usr_web171_1
ئایار 23, 2022
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری, هەواڵ
248 Views
لەندەن-گرتووخانەی هارموندسورس٢٠٢٢:
نەژاد یەکیك لەو پەنابەرە کوردانەی لە گرووخانەی دەستبەسەری هارموندسورس راگیراوە بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند”تەنها لەم گرتووخانەی ئێمە تائیستا ١٤ پەنابەر تیکتیان پێداون کە ٣١ئەم مانگە دیپۆرتی فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی هەولیرمان بکەنەوە”
عوسمان پەنابەریکی دیکە کە ماوەی ٢٠سالە لە ولاتی بەریتانیایە و خاوەنی سێ منالە ویەکێکە لە گیراوەکان ووتی
“زانیاریمان پێگەیشتوە لە گرتووخانەی کۆلن بروکەوە کە زیاتر لە ٣٢ پەنابەر لەهەرسی گورتووخانەکانی مۆرتن هۆل،بروک هاوس دەستبەسەرن لەبەردەم مەترسی دیپۆرتکردنەوەدان”
پەنابەریکی تر لەگرتووخانەی کۆل برۆك بە ناوەندی هەوالگری فیدراسیۆن ڕاگەیاند”ماوەی ٢٢ سالە لە ولاتی بەریتانیا ژیان دەکەم خیزانم مامۆستایە وخاوەنی ٧مناڵم وە بچوکەکەیان ٢ساڵانە وخەلکی کەرکوکم، دەیانەوێت ٣١مانگ لەگەل ئەم وەجبەیە دیپۆرتی هەولیرم بکەنەوەو ژیانم لێ بشێوێنن”
لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا لەگەل دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆن سەبارەت بەهەنگاوانەی ناویانە بۆ راگرتنی دیۆرتی ئەو پەنابەرانە ووتی”دەیان رێکخراوی داکۆکیکار لە مافەکانی پەنابەران وپەرلەمانتاری بەریتانیا بۆ پشتیوانی لەکەمپەینی فیدراسیۆن دژ بەدیپۆرتی ئەو پەنابەران،ئاگادارکردۆتەوە هاوکات رۆژی سی شەمە ٢٤مەی کاتژمیر ٢دوانیوەرۆ خۆپیشاندانی گەورە لە بەردەم وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ڕێک دەخەین بەهاوبەشی خیزان وکەسوکاری ئەو پەنابەرانەی دەستگیرکراون وداواکارم لە پەنابەران وهەلسوراوانی داکۆکیکار لە مافەکانی پەنابەران لەم خۆپیشاندانە نارەزایەتیە بەشداری بکەن وپەنابەران تەنها جێنەهێڵن”
هەروەها ووتیشی “لە ناوخۆی عێراقو کوردستان چەند لایەنی سیاسی وپەرلەمانتار بەفیدراسیۆنەوە پەیوەندیان کردوە وبەڵینیانداوە بەڕێگای جۆراوجۆر هەولەکانی خۆیان بخەنەگەر تا فرۆکەخانەکانی کوردستانوعێراق نەخریتە خزمەتی ناردنەوەی زۆرەملی پەنابەران “
لە ئیستا زیاتر لە ٤٠ پەنابەر کە زۆربەیان هاولاتی هەرێمی کوردستانن لەژمارەیەك لە گرتووخانەکانی بەریتانیا ڕاگیراون وابریارە دیپۆرتی فرۆکەخانەی نیو دەولەتی هەولیر بکرینەوە .فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی کەمپەینێکی راگەیاندوە لە پێناو بەرگرتن بەدیپۆرتی ئەو پەنابەرانە وئازادکردنیان.
چاوەروانی هەواڵی زیاتر بن.