ئەوپه‌نابه‌رە کوردەی ده‌می دۆریه‌وه‌ ئازادکرا له‌نده ن نەخۆشخانەی هلندن.٢٤/٥/٢٠١٨

ئه‌مرۆ پینج شه‌مه‌ ٢٤ مه‌ی دانا ئەو پەنابەرە کوردەی ماوەی ٧رۆژ لەناڕەزایەتی بەرامبەر بە ڕاگرتنی لە گرتووخانە دەستبەسەری لەندەن دەمی دوریەوە بە سکرتاریتی فیدراسیۆنی راگەیاند”بەهۆی ناجێگری باری تەندروستیمەوە چەند جار دکتۆر سەردانی کردم و داویان لێدەکردم دەمم بکەنەوەm بەڵام ڕازی نەدەبووم ئەمجارە لەسەرداوای فیدراسیۆن بۆ شکاندنی مانگرتنەکەم داوام لەکاربەدەستانی گرتووخانەکەکرد ئەگەر ئازادم بکەن ئامادەم مانگرتنەکەم بشکێنم وە دەبێت بڕیاری ئازادکردنەکەم بە چاوی خۆم ببینم ئەوجا لە نەخۆشخانە دەمم بکەنەوە.. وئەوانیش رازی بوون وە بە سەیارەی فریاکەوتن دۆێنی ئیوارە منیان گەیاندە نەخۆشخانە وئەمرۆش ئازادیانکردم..”


دانا ئەوەشی ووت”سیاسەتی ومامەڵەی کاربەدەستانی حکومەتی بەریتانیا منی گەیاندە ئەو ئەنجامەی دەمی خۆم بدورمەوەو مان بگرم چونکە ئەوان منیان نا ئومیدکرد منیان لە منالەکانم کرد نەیانهێشت بۆنیان پێوە بکەم ،پاشان نامەیەکم بۆ کاربەدەستانی زیندانە کە جیهێشت تیا نوسیم:ئومیدم بەژیان نەماوە کۆتایبەژیانی خۆم دێنم ئیوە منتان لە ٤منالەکەمکرد وژیانی منتان داروخان..”
دانا وتیشی”من زۆر نیگەران وتورەم لە حکومەتی بەریتانیا بەم شێوەنامرۆڤانەیە پێشلی مافەکانی پەنابەران دەکات وهەروەها ئەوپەری ناڕەحەت و نارەزایەتیم هەیە لەحکومەتی هەریمی کوردستان بۆ هاوکاری سیاسەتی ناردنەوەی پەنابەران وبی دەنگن بەرامبەر ئەو هەموو دۆخە دژوارە وپیشلکاریانەی رووبەرووی پەنابەرانی کورد دەکریتەوە لەلایەن ئەو حکومەتانەو ووتەیەکیان لەدەم نایەتە دەر..”
هەروەها دانا ووتی”من ئەوپەری سوپاس گوزارم لە هەولەکانی فیدراسۆن وسکرتاریتی فیدراسۆن کە لە رۆژی ئاگادراکردنەوەیانەوە منیان تەنها جێ نەهێشت وهاوکارو پشت وپەنام بوون و هیوای بەردەوامیان بۆ دەخوازم..”

پێشتر دانا به‌ ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی راگه‌یاند”ماوه‌ی 17 ساڵه‌ له‌ولاتی به‌ریتانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌م خاوه‌نی 4مناڵم.. وه‌ساڵی2015 جارێکی دیکه‌ دیپۆرتی به‌غدایان کردمه‌وه‌ سێ مانگ له‌سجنی فرۆکه‌خانه‌ی رایانگرتم و2ده‌فته‌ر دولارمدا تا به‌ریاندام ..”

هەر لە راگەیاندنێکی پیشتردا له‌گه‌ل ده‌شتی جه‌مال سکرتێری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی سه‌باره‌ت به‌دۆخی ئه‌و په‌نابه‌ره‌ ووتی”ئێمه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل هیچ ناره‌زایه‌تیه‌کدا نین که‌ ئازار به‌جه‌سته‌ بگه‌یه‌نێت به‌لام به‌داخه‌وه‌ زه‌ختو زۆری حکومه‌تی به‌ریتانیا ژیانی داناومناڵه‌کانی ناچار به‌ده‌م به‌ستنیشینکرد”
ده‌شتی ئه‌وه‌شی ووت “ئیمه‌ سه‌باره‌ت به‌دانا ڕیکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران و ئه‌منستی وهیومه‌ن رایت وه‌ج رێکخراوه‌ کانی داکۆکیکار له‌مافه‌کانی په‌نابه‌رانمان بانگه‌واز کردوه‌ تا دانا له‌و هه‌ڵومه‌رجه‌ ئازار به‌خشه‌ ده‌رکێشن و ناره‌زایه‌تی ده‌رببرن به‌رامبه‌ر به‌هه‌ڵسوکه‌وته‌ی حکومه‌ت به‌ریتانیا و داوای ده‌ستبه‌جێ ئازادکردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ وبه‌ره‌سمێت ناسینی مافی په‌نابه‌ریان بۆیان وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه‌ بکه‌ن که‌ له‌نیوان حکومه‌تی به‌ریتانیاوعیراق سه‌باره‌ت به‌په‌نابه‌ران ئیمزاکراوه‌”
له‌ ئێستادا ژماره‌یه‌ک له‌ په‌نابه‌ر که‌ زۆربه‌یان هاولاتی هه‌رێمی کوردستان له‌گرتوخانه‌ ده‌ستبه‌سه‌ره‌کانی به‌ریتانیا ده‌ستبه‌سه‌رن و به‌هانه‌کانی حکومه‌تی به‌ریتانیا به‌رامبه‌ر بەشێک لەوپه‌نابه‌رانه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ گوایه‌ پێشتر کێشه‌ی یاساییان هه‌بوه‌ …له‌کاتێکدا ئه‌وانه‌ سزادراون و گه‌راونه‌ته‌وه‌ نیو ژیانی ئاسایی خۆیان و زۆربه‌یان ژن و منالیان هه‌یه‌، ئێستا دوایی سالانێکی زۆر ژیان دامه‌زراندنیان له‌وولاتی به‌ریتانیا‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕێکه‌وتننامه‌ی نێوان حکومه‌تی عێراقیوبه‌ریتانیا بریاره‌ دیپۆرتی به‌غدایان بکه‌نه‌وه

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

خەڵکی ستەمدیدەی سوریا پێویستیان بەهاوکاری و بەهاناوە چوون هەیە!

مرۆڤدۆستان، خەڵکی ئازادیخواز! جارێکی دیکە دەوڵەتانی ئەمپریالیستی و بەربەریەتی سەرمایەداری و حەلیفە ناوچەیەکانیان ووڵاتی سوریایان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *