فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی/لقی کوردستان بەمەبەستی بەردەوامیدان بە کارو چالاکیەکانی و پیشکەشکردنی هاوکاری و رێنمایی و زانیاری و خزمەتگوزاری پێویست، هەموو رۆژانی شەممەیەك ، کاتژمێر ١٢ی نیوەرۆ بۆ ٢ی دوانیوەرۆ، دەرگای کراوەدەبێت بۆ وەلامدانەوە بە کیشەو گیروگرفتەکانی ئەو هاولاتیانەی کوردستان کە لە هەندەران دەژین و کێشەی پەنابەرییان هەیە، یاخود پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان، بێسەروشویینکراو و وونبووەکان، و هەر مەسەلەیەکی دیکەی پەیوەند بە کیشەکانی پەنابەریەوە.
ناونیشان: سلیمانی- گەرەکی (١٠١شۆرش)کۆڵانی (٧)خانووی (٩) نزیك باخی گشتی
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە دەوەن دڵشاد بە ژمارەی:٠٧٧٠٨٥١٠١٠١