ئاگاداریەک بۆ پەنابەران و کوردانی دانیشتوی تورکیا سەبارەت بەگەڕانەوەی ژیانی ئاسایی لەو ووڵاتە
usr_web171_1
نیسان 29, 2020
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
416 Views
سەبارەت بە گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی لە تورکیا سەرۆک کۆمار لە کۆبونەوەیەکی ئیداری لەگەڵ پارتەکەیدا ئاماژەی بە گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی کردووە لەگەڵ کۆتایی هاتنی مانگی داهاتوودا.
لەگەڵ لێدوانەکانی سەرۆکی تورکیا وەزارەتی ناوخۆش باسی لە چەند پلانێک کرد بۆ گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی ( میللەتی ) تورکیا پلانەکانی وەزارەتی ناوخۆ سێ پلانن بە سێ هەنگاویش جێ بەجێدەکرێن:
١- هەنگاوی یەکەم لە ڕێکەوتی ٢٧/٥ تا ڕێکەوتی ٣١/٨/٢٠٢٠ڕێگا دەدرێت بە کردنەوەی چێشتخانەو کافتریاو باڕەکان بەپێی چەند کاتژمێرێکی دیاریکراو لەگەڵ پاپەندبوون بەڕێنمایەکان بەتایبەتی هەبوونی نێوان لەنێو سەردانیکەران ئەم هەنگاوە جێ بەجێ دەکرێت و چاودێری دەکرێت تا ماوەی ١٤ ڕۆژ وە دڵنیابوونەوە لە ڕوودان و ڕوونەدانی هیچ توشبویەکی نوێ.
٢_ هەنگاوی دووەم لە ڕێکەوتی ١١/٩ تا ٣١/١٢/٢٠٢٠ ڕێگە دەدرێت بە کردنەوەی گشت چێشتخانەو کافتریاو باڕوو شوێنە گشتیەکان بەبێ هیچ مەرجێکی کاتی کارکردن جگە لە پەیوەستبوون بە مەرجەکانی پاک و خاوێنی و پاراستنی مەودای نێوان میوانان و ئامادەبوان
وە چاودێری ئەم هەنگاوەش دەکرێت و جێ بەجێ دەکرێت بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ ئەگەر هیچ تووشبویەکی تری نوێ بەڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار نەکرێت
٣_ هەنگاوی سێ یەم هەر لەسەرەتاکانی ساڵی ٢٠٢١ ڕێگا دەدرێت بە کردنەوەی گشت چێشتخانەو کافتریاو باڕوو تەواوی شوێنە گشتیەکان بەبێ هیچ مەرجێک هەروەها لابردنی قەدەغەی هاتووچۆ لەسەر ئەو کەسانەی بە هۆی تەمەنیانەوە بەتایبەتی کەسانی بەساڵاچوان
ئەم هەنگاوەش جێ بەجێ دەکرێت و چاودێری دەکرێت ئەگەر هیچ توشبویەکی تر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارنەکرێت.
لەلایەکی تریشەوە وەزارەتی پەروەردەو فێرکردنی تورکیا ئاماژەی بەوەدا کە لای ئەوان گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی بەچوار هەنگاوە
کە هەنگاوی یەکەم بریتیە لە ئامادەکاری بۆ گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی کە لە ڕێکەوتی ٤/٥/ بۆ ٢٦/٥/٢٠٢٠ هەمان مانگ بەردەوام دەبێت
هەنگاوی دووەم لە ڕێکەوتی ٢٧/٥ تا ٣١/٨/٢٠٢٠ بەردەوام دەبێت
هەنگاوی سێیەم ڕێکەوتی ١١/٩ تا ٣١/١٢/٢٠٢٠ بەردەوام دەبێت
هەنگاوی چوارەم یش کۆتا هەنگاوەو ژیان بەتەواوەتی ئاسایی دەبێتەوە.
هیوا خدر ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی