ئاگاداریەك بۆ کوردانی دانیشتوی ئێپسویچ لە بەریتانیا
پەنابەرێكی کورد بەناوی ‘ مەمۆ سەرۆك ” وە یا ئەژین دانیشتووی شاری ئێپسویچەوە ماوەی ٢٥ ڕۆژە کەسوکاری هیچ پەیوەندیەکیان پێوەی نەماوە وژمارەی تەلەفونەکەی داخراوە، ئەمەش بۆتە نارەحەتی ونیگەرانی کەسوکاری لە کوردستانەوە .بە تایبەتی ئەمە سیهەمین جارە دیارنامێنیت وپێشتر باری دەروونی ناجێگیر بووە بۆ ماوەی چەند مانگێك لەژێر چاودێری نەخۆشخانەدا بووە.
هەربۆیە فیدراسیۆنی داوا لە کوردانی دانیشتووی ئێپسویچ دەکات لە هەرجێگایەك ئەم پەنابەرە کە وێنەکەی بڵاوکراوەتەوە، بینرا تکاتان لێ دەکەین ئاگادارمان بکەنەوە لە ڕێگای ئەو ژمارە تەلەفونانەی خوارەوە.
لە یارمەتی وهاوکاریتان ئەوپەری سوپاس گوزار دەبین.
٠٧٧٢٠٢٩١٥١٦یان ٠٧٨٥٦٠٣٢٩٩١
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە بەریتانیا
٩/١١/٢٠٢٠