لەم ڕێگایەوە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی، رای گشتی خەڵکی کوردستان وسەرجەم ڕیکخراوە پەنابەری وئینسانیەکان وحزب و ڕیکخراوە جەماوەری وپیشەییەکان و دەزگاکانی راگەیاندن، وەهەروەها هەموو پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان وکەسوکاری پەنابەران ئاگادار دەکاتەوە کە لەبەرواری ٢٦ کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٩ بەریزان(ئاری جەلال، بەختیار عمر)کۆتای‌یان به‌کاری خۆیان لەگەڵ لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ڕاگەیاندو رێکخراوەیەکی دیکەیان دروستکرد.بەمجۆرەش هەردوو ناوبراو لەم بەروارەوە هیچ پەیوەندی و بهرپرسیارێتیهكیانلەگەڵ فیدراسیۆندا نەماوە.
جێگای ئاماژەیە لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا بە ئامادەیی دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە شاری سلیمانی بەریزان (ئامانج عه‌بدوڵا وەک بەرپرسی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە کوردستان دیاریکراو وهاوژین محمد بۆ کاروباری ئۆفیسی کوردستانیفیدراسیۆن دانرا.بەم پێیەش فیدراسیۆن درێژە بەکارو چالاکیەکانی خۆی بۆخزمەتی پەنابەران دەدات.
پاشخانی فیدراسیۆن:
-
فیدراسیۆن، رێکخراوێکی ئینسانییسهربهخۆ، جه‌ماوه‌ری وجیهانییه وبه‌رگری له‌مافه جیهانییه‌کانی په‌نابه‌ران ده‌کات.پشت به‌ستووه به‌ناڕه‌زایه‌تییه به‌رهه‌قه‌کانی په‌نابه‌ران.
-
خاوه‌نی میژوویه‌کی پڕ شانازی وئه‌زمونی به نرخه لە دامه‌زراندنیه‌وه له سالی1992ەوە له ولاته‌کانی فنلاندو سوید‌و دانیمارک وهۆڵندا،بەریتانیا،سویسرا‌و کەنەدا ،ئوسترالیا،تورکیا …له ریزی پیشه‌وه‌ی به‌رگری له به‌ها ئینسانیه‌کان و به‌رگری له‌مافه‌کانی په‌نابه‌ران تیکۆشاوه و له‌پێناو دابینکردنی ماف و ئازادیه‌کان ویهکسانیودژ به جیاکاری نیوان ئینسانه‌کان بۆ ئازادی بی قهیدو شه‌رتی هه‌لبژاردنی شۆێنی ژیان وئازادی سه‌فه‌رو هه‌لبژاردنی شۆینی کار وهههلگرتنی سنوری ده‌ستکرد بۆ ئینسانه‌کان و بۆ به دهستهینان و دابینكردنی فراوانترین مافه ئینسان یه‌كانی په‌نابه‌رانی كورد‌و عیراقی وبه‌هره‌مه‌ند بوونی هه‌مووکه‌س له ژیانیکی ئارام ئاسوده‌و خۆشگوزه‌ران خه‌باتی بیوچانیکردووه.
-
به‌ده‌نگه‌وه چوونی هه‌زاران ئینسان ،داكۆكی كردن له‌ماف و حورمه‌تی ئینسانیان و ریگه‌گرتن له دیپۆرتكردنه‌وه‌ی زۆرە ملیی په‌نابه‌رانی كوردوعیراقی.
-
کارکردن لەپیناوقبوڵكردنی په‌نابه‌ران،بەرێخستنی سەدان كه‌مپین وبەدەستهێنانیپشتیوانی جیهانی تا پێكهینانی به‌ره‌ی به‌هیز دژ به بریاره‌كانی ئه‌م وولاتانه بۆ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران.
-
فیدراسیۆنلهوههنگاوانهیدافریای ژیانی ده‌یان په‌نابه‌ر كهوتووهکه مافی په‌نابه‌ری وهربگرنیارمەتی وخزمەتگوزاری بۆ جیکهوتنی پەنابەران لهوکۆمهڵگایانهی ژیانی تیا به‌سه‌ر دهبهنبهدهر له روانگه‌و ئامانج و ئایدۆلۆژی و دین و نه‌ته‌وه‌و نهژادێك ..
-
فیدراسیۆن سەدان خۆپیشاندان وپیکیتوکۆبوونەوەی نارەزایەتی وکۆبوونەوە لە پەرلەمانی ئەوروپاو بەریتانیا ودانی یاداشتی نارەزایەتی بە لایەنە پەیوەندیدارەکان،..لەئاستی ولاتانی ئەوروپاسازداوە بەمەبەستی داکۆکیکردن لەمافەکانی پەنابەران.
-
“ریبوار عارف“سکرتیری فه‌رمی رێکخراوی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بووە تا سالی ٢٠٠٧..خاوەنی میژوویەکی پردەستکەتبوو بۆ پەنابەران و چه‌ندین کۆنفرانسی یه‌که‌ی ولاته‌کانی به‌به‌شداری هه‌ڵسوراوانی فیدراسیۆن سازداوه پاشان له‌کۆنگره‌ی یه‌که‌می ئه‌و ریکخراوهیهدا “ده‌شتی جه‌مال“به‌سکرتیری فه‌رمی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه ههلبژیراوه وهسکرتاریتی گشتی که ئه‌و ههڵسوراوانانهن كه بهرپرسو سکرتیری وولاتهکاننپێک دێت دیاریکردو سکرتاریه‌تی گشتی به چاودیری سکرتیری فیدراسیۆن به‌رپرسی کاروباری گشتی وسه‌راسه‌ری و ئیجرائی بریارو بریارنامه‌کانی کۆنگره بوه.
-
له زۆربه‌ی ولاته‌کانی ئه‌وروپا وه هه‌روه‌ها له کوردستان له 4فیبریوه‌ری2012لقی کوردستانی له‌مه‌راسیمێکدا به ئاماده‌ی“ده‌شتی جه‌مال“سکرتیری فیدراسیۆن وپهنابهره دیپۆرتکراوهکانو ده‌زگاکانی راگه‌یاندن ئۆفیسی خۆی کردۆته‌وه وتا ئێستا بەردەوامە…وهبارهگای سه‌ره‌کی سکرتارێتی فیدراسیۆن له ولاتی به‌ریتانیایه ولهکارو چالاکیه‌کانی له پیناو داکۆکیکردن له‌مافه ئینسانیه‌کانی په‌نابه‌ران به‌رده‌وامه.
-
فیدراسیۆنلەماوەی چەند سالی رابردودا دەیان پەنابەری لە گرتوخانەدەستبەسەرەکاندا ئازاد کردووە.
-
ته‌رمی چه‌ندین پەنابەری قوربانی دەریایی وریگای ژیانی هات ونەهاتی پەنابەری گێڕاوەتەوەبۆ کەسوکاریان.
-
گەڕان وبەدوادا چوونی بۆ جەندین پەنابەری وونبوو بێسەروشۆینکردووە،
-
به‌رگری له ژنان و منالانی په‌نابه‌ری قوربانی ده‌ستی توندوتیژی خیزانی كردووهوکاری بۆ بەقوبلکردنیانکردووە….