ئاماری گرتنی پەنابەران لە تورکیا
usr_web171_1
شوبات 9, 2020
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
352 Views
لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:
ئاماری گرتنی پەنابەران لە تورکیا
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن بە مەبەستی دانی زانیاری بە پەنابەران لەسەر دۆخی تورکیا هەول دەدات بەردەوام زانیاری دروست وئامۆژگاری پیویست لە پێناو دورکەوتنەوە لە مەترسی بخاتە بەردەم پەنابەران.
ڕێکەوتی ١٣/١/٢٠٢٠ لە ناوچەی بۆدرومی سەر بەشاری مۆغڵا (١٠) پەنابەر کە بەنیازبوون بەبەلەمێکی خێراوە بگەنە یۆنان پێک هاتبوون لە ( ٥ پیاو، ٤ژن، یەک منداڵ) ٨ پەنابەریان سوری بوون ٢ پەنابەریشیان فەڵەستینی بوون
ڕێکەوتی ١٣/١/٢٠٢٠ لە ناوچەکانی (ئێنز، ئۆزون کیوپرو، مریچ) سەر بەشاری ئەدرنا (٣٢٠) پەنابەر دەستگیرکران کە پێک هاتبوون لە پەنابەرانی ووڵاتانی ( عێراق، سوریا، ئەفغانستان، پاکستان، جەزائیر، مەغریب )
ڕێکەوتی ١٤/١/٢٠٢٠ یش لە ناوچەی دیدیمی سەر بەشاری ئایدنیش (١١١) پەنابەر دەستگیرکران کە پێک هاتبوون لە ( ٨٩ سوری، ١٦ فەڵەستینی، ٣ ئەفغانی، ٣ میسری )
ڕێکەوتی ١٣/١/٢٠٢٠ لەناوچەی کۆساداسی سەر بەشاری ئایدن (٤٩) پەنابەر دەستگیرکران لە ناو بەلەمێکی چووپدا
ڕێکەوتی ١٤/١/٢٠٢٠ لە ناوچەکانی ( مندریس، دیکلیلی، سفیریهسار ) سەر بەشاری ئەزمیر لە چەند بەلەمێکی چوپدا (٢٢١) پەنابەر دەستگیرکران کە پێک هاتبوون لە پەنابەرانی ووڵاتانی (سوریا، ئەفغانستان، ئەفریقای ناوەڕاست، کۆنگۆ، سنگال، فەڵەستین، تۆگۆ، ئەریتا، نێجیریاو یەمەن )
ئەمڕۆش ڕێکەوتی ١٥/١/٢٠٢٠ لەناوچەی کوساداسی سەر بەشاری ئایدن (٢٠) پەنابەر دەستگیرکران لەناو بەلەمێکی چوپدا کە هەشتیان منداڵ بوون پێک هاتبوون لە پەنابەرانی ووڵاتانی کۆنگۆ، ناوەڕاستی ئەفریقیا، سوریا، سۆماڵ، مالی )
ئامادەکردنی :هیوا خدر ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی لە تورکیا
١٥/١/٢٠٢٠