ئازادی ده‌ستبه‌جێ  بۆ رائف به‌دوی ! نا بۆ حکومی شەلاق و نا بۆ دادگای ئیسلامی !

بە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی ئێمەوە بەدژی دەولەتی سعودیە، پەیوەستبن!

ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌، رائف به‌دوی به‌ده‌ساڵ زیندان و 1000 شه‌لاق حوکم داوه وبڕیارە هه‌موو ڕۆژانێکی هه‌ینی له‌شوێنێکی گشتیدا، شه‌لاقی لێبدرێت و پاشان بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ زیندان، ئەمە لەکاتێکدایە کەپشکنینی پزیشکی تەئکیدی کردووە کە ڕائف بەدوی ‌به‌هۆی لێدانی زۆره‌وه‌ له‌کاتی شه‌لاقه‌کاندا، وه‌زعی ته‌ندروستی باش نیه‌. تاوانی  رائف به‌دوی ته‌نیا ئەوەیە کەپێگەیەکی ئه‌له‌کترۆنی بۆ گفتوگۆی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی کردۆتەوە.

ئه‌م کاره‌ قێزه‌ونه‌ی دەوڵەتی سعودیە دژی ئازادی بیروڕایەو پێشێلکاریەکی ئاشکرای مافه‌کانی مرۆڤە، کەدەسەڵاتدارانی‌ سعودیه‌، بۆڕاگرتنی پایەکانی شەریعەتی ئیسلامی وسەرکوتگەری، بەبەرچاوی کۆمەڵگای موتەمەدن وئازادیخوازەوە، دەستی بۆ بردووە وبەم هۆیەشەوە ڕووبەڕووی نەفرەتو ناڕەزایەتی جیهانی بۆتەوە، له‌وانه‌ رێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی – ئه‌منستی ئه‌نته‌رناشناڵ – و داوای راوه‌ستانی ئه‌شکه‌نجه‌و ئازادکردنی ده‌ستبه‌جی و بێقه‌یدو شه‌رتی بۆ رائف به‌دوی کردوه‌.

دەسەلاتدارانی سعودیە لەکاتێکدا دەست بۆ ئەم هەنگاوە دژی ئینسانی و دژی ئازادیە دەبەن، کە خەڵکی ئازادیخوازی دنیا دژ بەکارنامەی ڕەشو بەربەریه‌تی ئیسلامی سیاسی هاتۆتە دەنگ و بەپێچەوانەشەوە دەوڵەتانی غەرب وئەمریکا کە ئیدعای شەڕی دژی تیرۆر دەکەن فەرشی سور بۆ دەسەڵاتدارانی سعودیەو حوکمی شەلاق رادەخەن ولەئاست ئەم تاوانە قێزەوەنەدا بێدەنگن وهیچ کاردانەوەیه‌کیشیان نیە لەبەرامبەر ئەو هاوکارایانەدا کەدەسەڵاتدارانی سعودیە پێشکەش بەچەتەکانی داعشی دەکەن.

ئێمه،‌ دەسەڵاتدارانی سعودیه‌ لەسەر کردەوەکانیان مەحکوم و سەرکۆنە دەکەین هاوکات بۆ داکۆکی لەژیانو ئازادی ڕائف بەدوی ئەم ناڕەزایەتیە ڕێکدەخەین و داوا لەئێوەش دەکەین کەبۆ ده‌ستبه‌جێ ئازادکردنی رائف به‌دوی بەخۆپیشاندانەکەمانەوە پەیوەستبن.

 

رۆژی: پێنج شەمە ٢٩ -١-٢٠١٥

کاتژمێر: ٦ ئێوارە لەبەردەم باڵۆێزخانەی سعودیە

شۆێن: 30 Charles street,London , W1J 5DZ

نزیکتین ئیستگای قیتاری: Green Park

 

رێکخراوی بەریتانیای حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان

رێکخراوی رزگاری کریکار

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی

٢٨-١-٢٠١٥

 

 

 

 

 

 

 

 

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

خەڵکی ستەمدیدەی سوریا پێویستیان بەهاوکاری و بەهاناوە چوون هەیە!

مرۆڤدۆستان، خەڵکی ئازادیخواز! جارێکی دیکە دەوڵەتانی ئەمپریالیستی و بەربەریەتی سەرمایەداری و حەلیفە ناوچەیەکانیان ووڵاتی سوریایان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *