‌لەڕۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ پشتیوانی بی دریغی خۆمان لەیاسای یەکسانی کانتۆنی جزیرە ڕادەگەیەنیین!

خۆێندنەوەی لەلایەن لیلی جەمال لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەبۆنەی رۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ

ئێمە کۆمەڵێک لە رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی،جەماوەری و پیشەیەکان لەرۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ، ئەوپەری پشتیوانی خۆمان بۆ مەرسومی یاسای کانتۆنی جزیرە لە پێناوجێگیرکردنو جێبەجێکردنی مافەکانی ژنان دەردەبڕین وبە هەنگاوێکی پیشرەوانەی دەزانیین نەک تەنها لە کوردستانی سوریا بگرە لە ئاستی خۆرهەلاتی ناوەراستدا.

ئەم یاسایە یەکێکە لەدەستکەوتەکانی خۆڕاگری وئیرادەنواندی ژنانو پیاوانی کۆبانێ دژ بە گروپی تیرۆریست ومرڤکوژی داعش وگورزێکی دانشکێن بوو بۆ کۆنەپەرستان کە ژنان وەک کۆیلەوزەعیف وکەم عەقل تەماشادەکەن. ئەمە یەکێکە لەو دەسکەوتە بە نرخانەی شەری بەرگری دژی بەربەریەتی داعش و دەوری ژنان لەم شەرەدا.

بەداخەوە ئەگەر چی ماوەیەکە ڕەوتی کۆنەپەرستان کەوتوونەتە هەرەشەو پلانگێران بەرامبەر بەم دەستکەتە گرنگەی خەباتی ژنان، ئەوانەی دەیانەوێت کە یاساو نەریت‌و کەلتوری کۆنەپەرستانەی دژە ژن بەسەر کۆمەڵگادا زاڵ بکەن، ئەوانەی لەچەند ساڵی رابردودا ژنانیان لەناو دەریایەک لە سوکایەتی وکوشتن وبێ مافیدا نوقمکردوە، ئەوانەی دەیانەویت ژنان کۆیلە وژیر دەستە بێت، ئەوانەی دەیانەویت فەرهەنگی دواکەتوانەی پیاو سالاری وناموسپەرستیو دژە ژن بەسەر کۆمەڵگادا بهێڵنەوە. ئەوە نیشانەی ترسی ئەوانە لەوەی لە هەرێمی کوردستانیشدا ژنان هەمان یاسای یەکسانی کانتۆنی جەزیرە بەدەست بهێنن.

بۆیە بەرگریکردنو پشتیوانی کردن لەم دەستکەوتە، ئەرکی هەر رێکخراوەیەکی مرۆڤ دۆستولایەنگرانی مافو ئازادیەکانی ژنانو وهەڵسوراوانی مەیدانی ژنان و رێکخراوەکانێتی و پێویستە بۆ فراوانکردنەوەو گواستنەوەی خواستەکان‌و بەندەکانی ناو ئەم یاسایە بۆ شوێنەکانی دیکەو لەپێش هەمووانەوە بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق،بەوپەری تواناوە هەوڵی جدی بدرێت.

ئێمە سەرباری ئەوەی ئەم هەرەشانەی کۆنەپەرستان بەرامبەر یاسای یەکسانی کانتۆنی جەزیرە سەبارەت بە مافەکانی ژنان شەرمەزاردەکەین هاوکات ئەوپەری پشتیوانی خۆمان بۆ ئەم یاسایە دەردەبڕین وەداواکارین پەرلەمانی کوردستانیش یاسایەکی لەم چەشنە بۆ جێگرکردنی مافەکانی ژنان لە کوردستاندا دەستبەر بکات وئەو یاسا دواکەوتوانەی سەرجەم مافەکانی ژنان پیشل دەکات و دژی مافەکانی ژنانە لە کۆمەڵگای کوردستاندا هەڵپەسێرێت. هەربۆیە ئێمە لەرۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ :

١-پشتیوانی لە یاسای “یەکسانی” کانتۆنی جەزیرە دەکەین لە بەرامبەر بە هێرشی کۆنەپەرستان .

٢-داوا لە پەرلەمانی کوردستان دەکەین هەمان یاسای کانتۆنی جەزیرە سەبارەت بە مافەکانی ژنان بکاتە یاسا لەهەرێمی کوردستاندا.  

ژ

ناوی ڕێکخراو

واژو

١

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی- لقی کوردستان

 

٢

سەنتەری بەرگری لە مافەکانی مناڵانی کوردستان

 

٣

ڕێکخراوی پەنابەرانی ئێرانی لە عێراق

 

٤

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

 

٥

ڕێکخراوی ئۆتیزم

 

٦

دەستەی داون سندروم

 

٧

یەکێتی کەم ئەندامانی کوردستان

 

٨

ڕێکخراوی csi

 

٩

ڕێکخراوی کرێکارانی بیناسازی کوردستان

 

١٠

ڕێکخراوی فیوچەر

 

١١

ڕێکخراوی هاوار

 

١٢

ڕێکخراوی مرۆڤ دۆست

 

١٣

ڕێکخراوی داکۆکی لە ماف و دات پەروەری

 

١٤

ڕێکخراوی vop

 

١٥

گروپی هانا

 

١٦

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

 

١٧

 

 

١٨

 

 

 

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامێك لەدەشتی جەمالەوە بۆ پەنابەران و ئازادیخوازان

راسیزم دیاردەیەکی شەرمهێنەرە و نامۆیە بە دنیای هاوچەرخ و کۆمەڵگای  بەریتانیا! پەیامێك لەدەشتی جەمالەوە بۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *