لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:
۳۲ پەنابەری کورد لە زیندانەوە داوای هاوکاری دەکەن
لەندەن-گرتووخانەی برۆك هاوس-٢٥ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠:
لەنامەیەکدا ۳۲ پەنابەری کورد لە گرتووخانەی دەستبەسەری برۆك هاوس لە لەندەن کە وێنەی نێراوە بۆ ناوەندی هەوالگری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەری عێراقی داوا دەکەن کە “ئازادیخوازان و رێکخراوەکانی داکۆیکار لەمافەکانی پەنابەران هاوکاریمان بکەن چونکە ئێمە نامانەوێت دیپۆرت بکرینەوە بۆ ئەو وولاتەی پەنجەمۆرمان هەیە..”
هەروەها دەڵێن”هەر کەسێکمان کێشەمان هەبوو کە ئەو ولاتەمان جێهێشتوە وەیان پیا تێپەریووین وە بە هیچ جۆرێك نامەنەوێت بمانگێرنەوە ئەو وولاتانە..”
لە ئێستادا دەیان پەنابەری کورد لە گرتووخانەکانی بەریتانیا راگیراون بە مەبەستی دیپۆرتکردنەوە بۆ ئەو وولاتانەی پەنجەمۆریان هەیە.زۆربەی ئەو پەنابەرانە ئەوانە کە لە چەند مانگی رابردودا ڕوویان لە بەریتانیا کردوە وە زۆربەیان پەنجەمۆری(ئەڵمانیا،سوید،نەمسا،
هاوپێچ نامەی پەنابەرەکانی لەگەلە