یۆنان بەسەدان پەنابەر لەیەك ڕۆژدا دیپۆرتی سنوری دەریایی تورکیا دەکاتەوە 

لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: یۆنان بەسەدان پەنابەر لەیەك ڕۆژدا دیپۆرتی سنوری دەریایی تورکیا دەکاتەوە 

هیوا خدر: بەناوەندی هەوالگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند 
“لەڕێکەوتی ٢/٤/٢٠٢١ لە حەوت کاتی جیاوازدا لە کاتژمێر ٠٣:٣٠ تا کاتژمێر ١٢:٣٣  خولەکی نیوەڕۆی هەمان ڕیکەوت  ٢٣١  دووسەدوو سی و یەك پەنابەر  دیپۆرتی سنوری دەریایی تورکیا دەکاتەوە بەپێی لیدوانی پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا پەنابەرەکان گەیشتبونە نزیك کەنارەکانی دوورگەی لیسبوس بەڵام لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری یۆنانیەوە دەستگیردەکرێن و بزوینەری بەلەم و چوپەکانیان لە کاردەخرێن و بە زۆرەملێ رەوانەی سنوری دەریایی تورکیایان دەکەنەوە بۆ کەنارەکانی شاری ئەزمیرو چانکاڵێ بەبێ گوێپیدان بەو مەترسیانەی پەنابەرەکان بەهۆی سەختی شەپۆلەکانی دەریاوە ڕووبەڕوویان دەبیتەوە”

هیوا ئاماژەی بە ڕزگارکردن و دەستگیرکردنی چەندین پەنابەری تریش دا بەم شیوەیە

“لەڕێکەوتی ٢/٤/٢٠٢١ لەناوچەی ئایڤاچەك سەر بەشاری چانکاڵێ  ٥٤  پەنجاو چوار پەنابەر رزگارکران کە پێشتر بە هۆی لەکارکەوتنی بزوێنەری بەلەمەکەیانەوە داوای بەهاناوەچونیانکردبوو لەپۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا کە رووبەڕووی مەترسی ژێر ئاوکەوتنەوە ببون”
هەروەها  ئەوەشی ووت”لەڕێکەوتی ١/٤/٢٠٢١ یش لەناوچەی بۆدروم سەر بەشاری مۆغەڵا  ٥  پێنچ پەنابەر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیاوە دەستگیرکران کە بەنیازبوون بڕۆن بەرەو دوورگەکانی یۆنان”

هەر سەبارەت بەم ڕووداوە
 نوتیس میتاراکیس  وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی یۆنان بە توندی وەڵامی تورکیایی دایەوە 
ڕایگەیاند “ئەو کەسانەی کەشتیە جەنگیەکانی تورکیا پاسەوانیان دەکەن و ڕێبەریان دەکەن ناکرێت بەپەنابەر پێناسە بکرێن”
هەروەها ووتی” ئەو حەوت بەلەمەی لە ڕیکەوتی ٢/٤/٢٠٢١ نزیکی  ٣٠٠  سێ سەد کەسی لەسەر بوە  ٥٠ بۆ ١٠٠  میل لە سنوری دەریایی دوورگەی لیسبوس دوربوە ئەمەش نە کێشەی یۆنانە نە کێشەی یەکیتی ئەوروپا “
لەدرێژەی لێدوانەکانیشیدا ووتی” بەپێی ڕێکەوتننامەی جنێف ئەو کەسانە پەنابەرن کە ڕووبەڕووی مەترسی دەبنەوە لەسەر ژیانیان و بەهۆیەشەوە ژیانی پەنابەرێتی هەڵدەبژێرن نەک ئەو کەسانەی بە ڕیبەری و پاسەوانی کەشتی جەنگی دەگەیەندرێنە سنورەکانمان
لە کۆتایی لێدوانەکەشیدا ئاماژەی بەوەدا کە ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتی ٥/٤/٢٠٢١ لەسەر ئەم رووداوانە نامەی فەرمی ئەدەنە کۆمیسیۆنی پەنابەرانی یەکێتی ئەوروپا.

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئۆفیسی فیدراسیۆنی پەنابەران لەکوردستان دووبارەکرایەوە

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی/لقی کوردستان بەمەبەستی بەردەوامیدان بە کارو چالاکیەکانی و پیشکەشکردنی هاوکاری و رێنمایی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *