یهکیتی ئهوروپا٥٠ هەزار پەنابەروهردهگرێت
usr_web171_1
نیسان 25, 2018
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
837 Views
یەکێتی ئەورووپا ٥٠ هەزار پەنابەر لە ڕێگەیڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پهنابهران ناسراو بە UNHCR وەردەگرێت، لەو ژمارەش بە تەنها ئەڵمانیا ١٠٢٠٠ پەنابەر وەردەگرێت و ئەمساڵ ٤٦٠٠ کەس لەو پەنابەرانە وەردەگیرێن و ساڵی داهاتوش ٥٦٠٠ کەس . ئەمەش ئەو پەنابرانە ئەگرێتە کە لە لایەن UNHCR وە تۆماردەکرێن لە وڵاتانی وەک لیبیاو لوبنانو ئوردن و یۆنانو تورکیاو چەند وڵاتێکی تر. لە چوارچێوەی بەرنامەی ناسراو بە “Resettlement-Programms” دەنێردرێنە ئەوروپا.
ئەو پەنابەرانەش بە شێوەیەکی گشتی خەڵکانی وڵاتانی ئیریتریا، سۆماڵ، سودان، ئیتۆپیا، ئێراق و ڕێژەیەکی زۆریش لە خەلکی سوریا لە خۆدەگرێت. دوای ئەوەی UNHCR داوای پەنابەرییەکە قبولدەکات ئەو کەسە ڕەوانەی ئەوروپا دەکرێت، مافی مانەوەی ٣ ساڵ وەردەگرێت و پاش ئەو ٣ ساڵەش مافی مانەوەکەی بۆ هەمیشەیی درێژ دەکرێتەوە.جگە لە کەیسی سیاسی، کەیسی وەک هۆمۆسێکسواڵ، ئاینی، یان ژنانی بێوەژن کە تا چوار منداڵی هەبێت لەو کەیسانەن کە قبول دەکرێن
چنار عهلی ههلسوراوی فیدراسیۆن لهبهرلین