گومان ده‌کرێت باوک و کۆره‌که له ژیاندا مابن
usr_web171_1
تشرینی دووه‌م 27, 2015
ماڵه‌وه, ناوه‌ندی هه‌واڵگری
819 Views
سلێمانی27-11-2015:
ئاری جه‌لال به‌رپرسی نوسینگه‌ی لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی به سکرتارێتی فیدراسیۆنی ڕاگه‌یاند” دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی ٢٨-١٠-٢٠١٥ خێزانێکی دانیشتوی شاری سلێمانی بەناوی (مەنسور احمد) کە پێک هاتبوون لە ٥ کەس لەوڵاتی تورکیا بەرەو یۆنان بە دەریای ئیجەدا بەڕێ دەکەون بەڵام لە دوای ژێر ئاوکەوتنی بەلەمەکەیان وا ڕاگه‌یه‌نرا که ٤ ئەندامی خێزانەکەیان گیانیان له‌ده‌ست دابێت به‌ڵام لەکاتی ڕوداوەکەدا بەوتەی په‌نابه‌رێک به‌ناوی (زەم زەم) کە لەگەڵیاندا هاوسەفەربووە وە ئێستا دانیشتوی وڵاتی ئەڵمانیایە ئەو بینیونی کە (مەنسور احمد) لەلایەن پۆلیسی دەریایی یۆنان لە نزیک جزیرەی ڕۆدۆس ئەزێت دراوە وە جیایان کردونەتەوە لەمان ، بۆیە ئیستا گۆمانێکی زۆر دەکرێت کە مەنسور احمد و محمد کوڕی مابن لە ژیاندا، ناوبراوان لە کاتی ڕوداوەکەدا تەنها ٥٠ مەتریان ماوە بگەنە وشکانی بەڵام لە لایەن پۆلیس دەستگیر دەکرێن، لە ئیستادا نازانرێت کە لەچی شوێنێکی ئەو جزیرەیە بەندکراو”
ئاری ئه‌وه‌شی ووت” مەستی تەمەن 15 ساڵا که کچی مه‌نسوره له‌و کاره‌ساته‌دا ڕزگاری دەبێت ئیستا له‌یه‌کێک له‌خانه‌ی سه‌رپه‌رشتیارانی یونانه و له‌ژێر چاودێری حکومه‌ته‌دایه وهێشتا چاره‌نوسی نادیاره له‌وه‌ی که له یۆنان ده‌مێنێته‌وه یان له‌لایه‌ن وڵاتێکی ئه‌وروپیه‌وه وه‌ک په‌نابه‌ر قبوڵده‌کرێت”
ئاری جه‌لال سه‌باره‌ت به گێرانه‌وه‌ی ته‌رمه‌کانی ئه‌و هاولاتیانه ووتی” لەگەڵ بالۆیزخانه‌ی عێراق له یۆنان به‌ته‌له‌فونی قسەمان کرد وتیان کاریی یاسایی لەلایەن ئێمەوە بۆ ئەنجامدراوە هیچ کێشەیان نەماوە، تێچوی گەڕاندنەوەی تەرمەکان لەلایەن کەسوکاری مەنسور احمد لەئەستۆگیراوە “
ئامانج عبدولا به‌رپرسی لقی کوردستانی فیدراسیۆن به سکرتارێتی فیدراسیۆنی ڕاگه‌یاندن “لەبەرواری ١٥-١١-٢٠١٥ تەرمی هەریەک لە (شەهلا تۆفیق و مەستانە مەنسور ) گەڕێندرانەوە شاری سلێمانی.ئێمه به‌ناوی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی لقی کوردستانه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی که‌سوکاری قوربانیه‌کانی ئه‌و تراجیدیا خه‌مناکه ده‌که‌ین هیوای دوا ناخۆشیان بێت”
هه‌روه‌ها ئاری جه‌لال ووتیشی”دۆێنێ شه‌و ته‌رمی 6په‌نابه‌ری سوری گه‌یشتوونه‌ته‌وه فرۆکه‌خانه‌ی نیو ده‌وڵه‌تی هه‌ولێرکه 3یانیان مناڵ بوون”