گرتن و ڕزگارکردنی سەدان پەنابەر لەتورکیا
usr_web171_1
تشرینی دووهم 7, 2021
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
140 Views
گرتن و ڕزگارکردنی سەدان پەنابەر لەتورکیا
وان:
ڕێکەوتی ٥/١١/٢٠٢١ لەناوچەی بیتلیس سەر بەشاری وان لەناو ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا ١٤٩ پەنابەری ئەفغانی دەستگیرکران
مۆغەڵا:
ڕێکەوتی ٥/١١/٢٠٢١ لەناوچەی داتچا سەر بەشاری مۆغەڵا لەدووکاتی جیاوازدا ٣٨ پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابونەوە
هەمان ڕێکەوت هەر لەشاری مۆغەڵا لەناوچەی مەرماریس ٣٣ پەنابەری سوری کە ژن و منداڵیشیان لەگەڵ بوە بۆ مەبەستی گەیشتنیان بۆ دوورگەی ڕۆدۆسی یۆنانی پێش گەیشتنیان بەلەمە چوپەکەیان ڕووبەڕووی ژێر ئاوکەوتن دەبێتەوە بۆ ڕزگارکردنیان پەیوەندی بە پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیاوە دەکەن و سەرجەمیان ڕزگاردەکرێن و ڕەوانەی نەخۆشخانەی ناوچەکە دەکرێن
ئەزمیر:
ڕێکەوتی ٥/١١/٢٠٢١ لەناوچەکانی چەشمێ و مەندەریس و دیکیلی لە چەند کاتێکی جیاوازدا ٧٥ پەنابەر ڕزگار دەکرێن کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابونەوە
هیوا خدر: ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا