گرتنی پەنابەران لە تورکیا بەچری درێژەی هەیە
usr_web171_1
كانونی یهكهم 9, 2019
ماڵهوه
517 Views
لەبەرواری ٣٠/١١/٢٠١٩ لەناوچەی چەشمەی سەربەشاری ئەزمیر ١١١ پەنابەر دەستگیرکران کەپێک هاتبوون لە (١٠٥ ئەفغانی، ٥ فەڵەستینی، ١ سوری)
لە ماوەی تەنها ١٠ ڕۆژدا لە بەرواری ١٨/١١ تا ٢٨/١١ لەناوچەکانی ئای ڤاچەک و ئیزنی سەر بەشاری چانکاڵێ (١٠٩٣) پەنابەر دەستگیرکران لەو ژمارەیەش ١٢ سوری ڕادەستی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان کران بۆ بودەستهێنانی ماڤی پەنابەرێتی نێودەوڵەتی
لەبەرواری ٢٩/٣٠ لەناوچەی کۆشادشی سەر بەشاری ئایدنیش ١١١ پەنابەر دەستگیرکران کە منداڵی تازە لەدایکبوشیان تێدابوو پێک هاتبون لە خەڵکانی ووڵاتانی ( کۆنگۆ، ناوەڕاستی ئەفریقا، سوریا، سۆدان، سنگال، ئەفغانستان، پاکستان، فەڵەستین)
لەبەرواری ٣٠/١١ هەر لەناوچەی دیدمی سەر بەشاری ئایدن ٥٧ پەنابەری سوری دەستگیرکران کە ژن و منداڵ لە نێوانیاندا بوو
لە ناوچەی بۆدرومی سەر بەشاری مۆغڵاش لە بەرواری ٣٠/١١ ٤٩ پەنابەر دەستگیرکران کە پێک هاتبوون لە ( ٢٠ پیاو، ١٥ژن، ١٤منداڵ) هەروەها لەو ژمارەیە ٢٩ پەنابەریان خەڵکی سوریابوون ١٢ پەنابەریشیان خەڵکی باشوری ئەفریقابوون ٣ پەنابەریشیان ئەفغانی بوون ٣ فەڵەستینی و دوو یەمەنیش
لەشاری ئەدرناش تەنها لەماوەی پێنچ ڕۆژدا (٧٣٣) پەنابەر دەستگیرکران کە پێک هاتبوون لە خەڵکانی ووڵاتانی ( لیبیا، ئەفغانستان، میسر، پاکستان، سووریا، فەڵەستین، بەنغلادیش، سۆماڵ، مغریب، جەزائیر)
هیوا خدر /ئهندامی فیدراسیۆنی سهراسهری پهنابهرانی عێراقی