گرتنی پەنابەران لە تورکیا بەردەوامە

مۆغەڵا:

ڕێکەوتی ١٩/١١/٢٠٢٠ لەناوچەی داتشا سەر بەشاری مۆغەڵا ( ٦ ) پەنابەر لەبەلەمێکی چوپدا ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە
لەهەمان شارو ناوچە بەس لەڕێکەوتی ١٧/١١/٢٠٢٠ ( ٣ ) پەنابەر لە بەلەمێکی چوپدا ڕزگارکران

ئایدن:
ڕێکەوتی ١٨/١١/٢٠٢٠ لەناوچەی کۆشاداسێ سەر بەشاری ئایدن ( ٢٤ ) پەنابەر دوای ئەوەی بەلەمەکەیان لەکاردەکەوێت داوای هاوکاری دەکەن و سەرجەمیان ڕزگاردەکرێن
ئەزمیر:
ڕێکەوتی ١٧/١١/٢٠٢٠ لەناوچەی دیکلیلی سەر بەشاری ئەزمیر ( ٣٤ ) پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشژگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە
سینۆپ:
ڕێکەوتی ١٦/١١/٢٠٢٠ لەناوچەی ئەکلیمان سەر بەشاری سینۆپ ( ١١٥ ) پەنابەر لەناو بەلەمێکی ماسیگردا دەستگیرکران کە بەنیازبوون لە دەریایی ڕەشەوە بگەنە ووڵاتانی ئەورووپی
بالیکسیر:
ڕێکەوتی ١٤/١١/٢٠٢٠ لەناوچەی ئایڤالیک سەر بەشاری بالیکسیر ( ٢٧ ) پەنابەر رزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە

هیوا خدر/ ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

خەڵکی ستەمدیدەی سوریا پێویستیان بەهاوکاری و بەهاناوە چوون هەیە!

مرۆڤدۆستان، خەڵکی ئازادیخواز! جارێکی دیکە دەوڵەتانی ئەمپریالیستی و بەربەریەتی سەرمایەداری و حەلیفە ناوچەیەکانیان ووڵاتی سوریایان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *