گرتنی پەنابەران لەتورکیا بەردەوامی هەیە

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: گرتنی پەنابەران لەتورکیا بەردەوامی هەیە

تورکیا-٢٧/٩/٢٠١٩:

هیوا خدر ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا بە سکرتارێتی فیدراسیۆنی ڕاگەیاندد”گرتنی پەنابەران لە ئەستەمبوڵ و خاڵە سنوریەکان درێژەی  هەیە “

هیوا ئەوەشی ووت “دوای لێدوانە یەک لەدوای یەکەکانی حکومەتی  تورکیا سەبارەت بەکردنەوەی سنورەکان بەڕووی پەنابەراندا بەرەو ووڵاتانی ئەورووپی بەڵام هێشتا گرتنی پەنابەران بەچڕی بەردەوامە و  نەک تەنها لە خاڵە سنورییەکاندا بەڵکو لەنێو شارەکانیشدا بەتایبەتی ئەوشارانەی نزیکی سنورەکانی یۆنان و بوڵغاریان ئێستا ڕۆژانە بەدەیان پەنابەر لە ناوەندی شاری ئەستەنبوڵ دەستگیردەکرێن ڕەوانەی زیندان دەکرێن  وبەشێکیان چەند مانگێک دەخرێنە زیندانەوە..”

هەروەها  هیوا ووتیشی” بێ ئەوەی کەس و کاریان ئاگاداربن لە چ شارێک زیندان کراون یاخود دیپۆرت دەکرێنەوەو ڕێگری لە هاتنەوەیان دەکەن بۆ تورکیا بە (منع الدخول ) کە لە ٣ مانگیەوە بۆ ٥ ساڵە ..”

لە ئێستادا حکومەتی تورکیا ڕؤژانە  هەوڵەکانی خۆی چرکردۆتەوە لە ژیرناوی  ” پاراستنی ئەمنیتدا ” لە گرتن ودەستگیرکردنی پەنابەران وتوندکردنەوەی خاڵە سنوریەکان پشکنین و سنورداکردنی ئازایەکانی خەڵکی تورکیا  .

هه‌واڵی زیاتری  په‌نابه‌ران له‌ ماڵپه‌ری فیدراسیۆن بخۆێنه‌وه‌:.

www.federastionifir.com

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

دژ بەڕێکەوتنامەی حکومەتی عێراق وهەرێم لە گەل حکومەتی بەریتانیا بۆ دیپۆرتی پەنابەران لەبەردەم پەرلەمانی بەریتانیا خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی رێکخرا.

بەشی دووهەمی وێنەکان: دژ بەڕێکەوتنامەی حکومەتی عێراق وهەرێم لە گەل حکومەتی بەریتانیا بۆ دیپۆرتی پەنابەران …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *