کەسوکاری ئاراس نوری محمد مراد پێویستی بەهاوکاری ئێوە هەیە!
usr_web171_1
ئهیلول 26, 2014
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
870 Views
هاوڵاتی “ئاراس نوری محمد مراد”، ناوی ئەوپەنابەرەیە کەماوەی ٢٣ ساڵە بێسەروشوینەو کەخێزان وسوکارەکەی سالانێکی زۆرە بەچاوەروانیەوە شوێنکەوتەو عەوداڵن، بەبێ ئەوەی هیچ زانیاریەکیان لەبارەیەوە دەستکەوتبێت.
ئاراس نوری لەدایک بووی ساڵی ١٩٧٢، هاولاتی دانیشتوی شاری کەرکوک – گەرەکی شۆرجەیە. دوای کۆڕەوەکەی ساڵی ١٩٩١ بەهۆی هێرشی بەعسی شۆڤێنی لەناوچوو بۆ سەر کەرکوک وکوردستان لەتەمەنی ١٩ ساڵیدا دەبێ ولەگەڵ کەسوکارەکەی بەناچاری ژیانی ئاوارەیی دەگرنەبەر و لەکاتی کۆرەوەکەدا ڕوو لە ئیران دەکەن. دواتر ئاراس لەنزیک گوندی هیرۆی تەنیشت خاڵی پشکنین لەکەسوکارەکەی دادابڕێت و لەوکاتەوە بێسەرو شوێن دەبێ و تائیستاش کەسوکارەکەی هیچ هەواڵێکیان لی نیە…
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی وەک ئەرکێکی ئینسانی و هاوکات بۆ دەرکێشانی خێزانی ئاراس لەچاوەروانیو مەعلومکردنی چارەنوسی ئەم کەسە، داواتان لێدەکات کەهەر زانیاریەکتان لەبارەیەوە هەیە، وەیا هەر هەواڵێکتان لایە بەئێمەی بگەیەنن… هاوکاریتان کارێکی ئینسانیە.
بۆ پەیوندی بە ئێمە بە ژمارەی ٠٠٤٠٧٨٥٦٠٣٢٩٩١
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی
٢٦-٩-٢٠١٤