کۆنسولی گشتی ئەمریکا لە هەولیرداوا لە فیدراسیۆن دەکات لە کاروچالاکیەکانی خۆی ئاگاداریان بکات
usr_web171_1
تشرینی یهكهم 4, 2015
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
890 Views
رۆژی چوارشەمە ٣٠-٩-٢٠١٥لەسەر داوای کۆنسوڵخانەی گشتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ، وەفدێکی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی کە پێک هاتبوو لە (دەشتی جەمال) سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی ،(ئاری جلال) سەرپەرشتیاری لقی کوردستان فیدراسیۆنی پەنابەران لەگەل بەڕێز بەرپرس لە بەشی سیاسی کۆنسلی گشتی و یارمەتی مرۆیی (جولیا هانە) وە بەرێز بەرپرسی سیاسی (ناکاشیا دونیر) لە کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر کۆبووونەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا بەرێز کۆنسولی گشتی سوپاسی فیدراسیۆنی کرد بۆ ئامادەبوونی لە کۆبوونەوەکەدا و داوایان لە فیدراسیۆن کرد راپۆرتێک لەسەر ئەم دۆخەی هەریمی کوردستان و عێراق وهۆکاری ڕەوی بەکۆمەڵی خەڵک روو بەهاندەران و تیروانینی فیدراسیۆن لەسەر ئەو هەلومەرجە پێشکەش بکات.
پاشان دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆن لەسەر راستیەکانی ئەو هۆکارە سیاسی وکۆمەلایەتی و داراییەی کە ئەو دۆخەی خولقاندوە قسەوباسیکرد، بەتایبەتی بەدوای پێکهێنانی حکومەتی بنکە فراوان و بێدەربەستی دەسەڵاتی مەرکەزی بەرامبەر بە ژیانی خەڵک لەو بارەوە باسی لە هەڵسوکەوتی نامەسئولانەی لایەنە سیاسیەکان کرد لەوەی کە:
1. نەیتوانیوە ئارامی سیاسی دابین بکات بۆ خەڵك.. ئازادی سیاسی لە کوردستان هەمیشە لەژێر هەڕەشەدایەو تەنگەبەری بۆ هەڵسوڕانی خەڵك و نارەزایەتیەکان دروست کراوە…
2. نەیتوانیوە فرسەتی کار بۆ گەنجان دروست بکات… بیمەی بێکاری نیە… ژیانی لاوان مسۆگەر نیە… ئەوانە دەبێتە هۆی بێ ئاگانەبوونی گەنج لە خۆی و بێ ئومێدبوون لە داهاتوی…
3. خزمەرگوزاریە سەرەتاییەکان نیە… ئەوەش خەڵکی نارەحەت کردوە.. هەلومەرجێکی گونجاو و لەبار بۆ ژیان دابین نەکراوە بۆ خەڵك و بە تایبەتی گەنجان.
4. هەندێ مەسەلەی تایبەتی ژیانی گەنج لە کوردستان نیە…هیچ فرسەتێك بۆ خۆشی و تەرفیهی گەنج وەکو شوێنی وەرزش بە خۆرایی… سینەماو شانۆ… شوێنی حەوانەوەی گەنجان … تێکەڵ بوونی کچان و کوڕان لە چالاکی هونەری و کۆمەڵایەتیدا… نەبوونی فرسەتی پەیوەندی خۆشەویستی و نەبوونی ئازادی بۆ گەنجان…
تا دڵنیا نەبوون لە ئایندەی کوردستان و راگرتنی خەلکەکەی لەگیژاوی سیاسی بەتایبەتی تاکیدی کرد کە خۆشیان ئاگادارن، لایەنە سیاسیەکان لە نیو ئەو گەمە سیاسیە هەڵسوکەوت دەکەن کە هیزە جیهانیەکانو حکومەتی ناوچەکە بەریوەی دەبەن.
هەروەها باسی ١٧ شوبات و داوکاریەکانی خەڵکی کوردستانی کرد کە نەک هەر لەلایەن حکومەتەوە وەلام نەدراوەتەوە بگرە دۆخەکە خراپتر بووە، بەتایبەتی بەدوای هاتنی رەوتی درندەی وەک داعشو قورسایی ئەو هەلومەرجە لەسەر ژیان و گوزەرانی خەلک…
بەریز بەرپرسی سیاسی کۆنسۆلخانەی گشتی پرسیاری لە ژیان و گوزەرانی ئاوارەکانی ناوەراستو خوارو کرد سەبارەت بە موچە…لەوەلامدا وەفدی فیدراسیۆن رایانگەیاند حکومەتی مەرکەزی موچەی خەڵکی ژێر دەسەلاتی داعش دەدات بەلام خەبەریک لە موچەی هەریمی کوردستان نیە..لەبەشیکی تردا بەرپرسی سیاسی پرسیاریان لەسەر رەوشی ئاوارەکان کرد لەسەر منالانو ژنان بەتایبەتی لەوەلامدا وەفدی فیدراسیۆن لەسەر بیدەربەستی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران قسەی کرد و ووتی ئاوارەکانیان لەگەل خراپترین ژیاندا بەرەو رووکردۆتەوە لە نەخۆشی پیستو کولیرا تا ناچاکردنی منالان بەسوالکردنو بەشیک لە ژنا مەجبور کردوە بە لەشفرۆشی تا مەحروم کردنیان لەسەرەتاترین پیداویستیەکانی ژیان..
هەر لە کۆبوونەوەیەدا باس سیاسەتی ولاتانی ئەوروپا بەرامبەر بە پەنابەرانکرا بەتایبەتی سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران وپرۆژەیەک کە فیدراسیۆن خستۆتیە بەردەم پەرلەمانی کوردستان وعێراق بەمەبەستی هاوکاری دیپۆرتکراوەکان ..لەوبارەوە ئەوان داوای کۆپی پرۆژە بریارەکەیتانکرد بەزمانی ئینگلیزی، وە وەفدی فیدراسیۆن کۆپییەکی پرۆژە بریارەکەیان تەسلیم بە کۆنسلگەری ئەمریکا کرد.
لەبەشێکی تری دیدارەکەدا فیدراسیۆن دوای نیشاندانی راپۆرتیکی وینەیی لەوکارو چالاکیانەی فیدراسیۆن بۆ ئاوارەکان پێشەکەشیان کردوە قسەوباسکرا..پاشان فیدراسیۆن داوایانکرد لە بەرپرسی سیاسی ئەمریکا بەرامبەر بەو دۆخە نەخوازراوە سیاسەتو هەلسوکەوتیان چیە چ بەرپرسیارتیەک هەڵدەگرن… لەوەلامدا ئەوان ووتیان ئیمە ئەم راپۆرتانە بۆ سەرو خۆمان دەگەیەنین لە پەیوەندی دیپلوماتی خۆیاندا لەسەر ئەو دۆخە قسەیان دەبیت و بەرنامەیان هەیە بەشیک لەو پەنابەرانە وەربگرن و نیگەرانن لەو دۆخە .
وەفدی فیدراسیۆن تەئکیدیان کرد لەوەی ئەو زەخت و زۆرە بۆسەر پەنابەران لەسنورەکان پیویستە رابگیریت سنورەکان بکریتەوە، وە ئەوانە قوربانین پێویستە ریزیان لی بگیریت.
لە کۆتایدا ئەوان خۆشحالی خۆیان لەو دانیشتنە دەربری و داوایانکرد پەیوەندی لەگەل فیدراسیۆن بەردەوام بیت هەر ١٠رۆژ جاریک ئاگایان لەکارەکانی فیدراسیۆن بێت وە فیدراسیۆن پرۆژەیەکی بۆ کارەکانی داهاتووی فیدراسیۆن پێشکەشکرد.
لقی کوردستانی فیدارسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
٤-١٠-٢٠١٥