کاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خۆمان یه‌ک بخه‌ین …… ووتەی دەشتی جەمال بۆ مەراسیمی ٨ مارس ٢٠١٧ لە لەندەن

ژنانی دڵ پر له‌ ئۆمید

ئازادیخوازان و یه‌کسانیخوازان

هه‌ڵسوراوانی داکۆکیکار له‌ مافه‌کانی ژنان

به‌ بۆنه‌ی 8مارس ڕۆژی جیهانی ژنان ، ڕۆژی خه‌باتو ناڕه‌زایه‌تی وراوه‌ستانه‌وه‌و  دژ به‌ سته‌مکیشی  وهه‌ڵاواردن وبێمافی  وژێرده‌سته‌ی ژنان له‌ هه‌موو ئێوه‌و سه‌رجه‌م  ژنانی دنیا  پیرۆزبای ده‌که‌م.

له‌م ده‌رفه‌ته‌دا من نامه‌وێت له‌سه‌ر مێژووچه‌ی 8ی مارس قسه‌ بکه‌م ، نامه‌وێت له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌کان وریشه‌ی سته‌مکیشی و هه‌ڵاواردنی ژنان لێکدانه‌وه‌ بکه‌ین.. هاوکات ناشمه‌وێت له‌سه‌ر ده‌وری ڕێکخراوه‌کانی ژنان وزعف و که‌موکورتیه‌کانی جوڵانه‌وه‌ی ژنان بدوێم… به‌ڵکۆ له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندیه‌کی دۆخی ئیستای ژنان ده‌مه‌وێت قسه‌ بکه‌م که‌ ئه‌مڕۆ چ هێرشێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌ له‌سه‌راسه‌ری دنیا بۆ سه‌ر ده‌ستکه‌وته‌کانی ژنان ته‌وژم ئه‌دات… ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی که‌ به‌رهه‌می خه‌باتی نه‌پچڕاوی ژنان و پیاوانی  یه‌کسانیخواز وئازادیخواز، چه‌ند سه‌ده‌ به‌ر له‌ئێسته‌ به‌دیهاتوه‌ و خه‌ریکه‌ هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو  پاشەکشەی پێده‌کرێت و جوڵانه‌وه‌کانی ژنانی خستۆته‌ نێو چوارچێوه‌ی به‌رگریکردنه‌وە له‌و ده‌ستکه‌وتانه‌.

له‌دۆخێکدا که‌ نیو لیبرالیزم وراست وفاشیسته‌کان، ترامپ ده‌گه‌یه‌نێته‌ کورسی ده‌سه‌ڵات  لە ئەمریکا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی  که‌ تێڕوانینێکی تائه‌وپه‌ڕی قێزه‌ونانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ژنان و به‌ په‌نابه‌ران وخه‌ڵکی موسوڵمان وکه‌مایه‌تیه‌کانی دیکه‌ به‌یان ده‌کات، لەگەڵ ئەوەی کە که‌سێک که‌ 26 هه‌زار په‌لاماردانی سێکسی و تەحەروش دژی ژنان له‌نیو سوپاکه‌یدا به‌ ئاسایی له‌قه‌له‌م ده‌دات ..که‌سێک که‌ تێڕوانینێکی سێکسی زیاتری بۆ ژنان پێ نیه‌ ،که‌سێک که‌ بڕیاری سزای بۆ ژنان هه‌یه‌ کاتێک به‌ ئیختیاری خۆیان مناڵ لەبار بەرن..که‌ پشووی ره‌سمی بۆ مناڵ بوون ته‌نها 6 هه‌فته‌ پشوو و پاره‌ی ته‌واوی بۆ بە ڕەسمی دەناسێنێت…له‌ دۆخێکی وا له‌ نێو جه‌رگه‌ی ئه‌وروپادا چه‌ند هه‌فته‌ به‌ر له‌ ئێسته‌ جانۆز کوردین په‌رله‌مانتاری پۆڵۆنی به‌ئاشکرا ده‌ڵێت “ژنان ده‌بێ که‌متر له‌پیاوان پاره‌ وه‌ربگرن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لاوازترن، بچوکترن و که‌متر زیره‌ک و به‌هۆشن”

چ کاره‌سات  وشه‌رماوه‌رێکه‌ کاتێک دوای چه‌ند سه‌ده‌ له‌ خه‌باتو تێکۆشان وناڕه‌زایه‌تی بۆ به‌دیهێنانی مافە فه‌ردی ومه‌دنیه‌کانی ژنان، کە چی ئه‌مڕۆ شالاوێکی گه‌وره‌ بۆ سه‌ر ئه‌م ده‌ستکه‌وتان له‌ ئارادایه‌ …تایبه‌تمه‌ندی 8ی مارسی ئه‌مساڵ ده‌نگ هه‌ڵبڕینی ناڕه‌زایه‌تی ژنان بوو به‌م  هێرشە بەربڵاو وسته‌م وهه‌ڵاواردن ونایه‌کسانیه‌ له‌دنیادا..هه‌روه‌ک بینیمان ژنانی ئه‌مریکا دەنگی ناڕەزایەتیان هەڵبڕی و ناڕەزایەتیەکانی خۆیانیان لە ژێر ناوی ” رۆژێک به‌ بێ ژن” راگەیاند.. له‌ ئه‌مریکا تا تورکیا وپاکستان ..وڵاتانی دیکه‌ به‌رامبه‌ر به‌م هه‌لومه‌رجه‌ی سه‌رمایه‌داری ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیەکانی خۆیان یەکخست.

ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌کی هه‌لومه‌رجی ژنان بێت  له‌ دنیادا، ئاخۆ هه‌لومه‌رجی ژنان له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ گشتی و کوردستان به‌ تایبه‌تی دەبێت چ جەهنەمێک بێت بۆ ژنان ومافەکانیان. لەو وڵاتانەدا  که‌ یاسای دینی وکه‌لتوری کۆنه‌په‌رستی وپیاو سالاری  باڵا ده‌سته،‌ سته‌مکێشی ژنان وژێرده‌سته‌یی و جیاکاری جنسی چ کاره‌ساتێکی کردۆته‌ به‌شی ژنان.. به‌داخه‌وه‌ ئه‌مساڵ لەگەڵ بنبەستی دەسەڵات وداشکانەوەی قەیرانێکی کوشندە بەسەر خەڵکی کوردستاندا، سەرباری گرانی وهەژاری و بێکاری وبێ موچه‌یی وفەساد و تاڵانی ئاشکرا، سه‌رباری جێگیرکردنی یاسای دواکەتو کۆنه‌په‌رستانه‌، ئه‌وا  ئاماره‌کانی کوشتن و ئه‌تکردن و ته‌حروشکردن وسوتاندن و ئیختیساب نه‌ک رووی له‌ هه‌ڵکشانکردوه‌ بگره‌ له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالستی کورد وده‌سه‌ڵاتی خۆماڵیدا به‌ئاشکرا ئه‌مساڵ شاهیدی ئه‌وه‌ بوین که‌ پیاوێک چۆن خیزانی خۆی به‌پشتی سه‌یاره‌وه‌ راده‌کیشێت له‌به‌رده‌م رای گشتیدا ..زیاتر  له‌مه‌ ئه‌گه‌ر تا دۆێنی کچانی خوار تەمەن ١٨ ساڵی ئاواره‌ی ناوخۆ له‌ لایه‌ن بانده‌ بازرگانه‌کان و ئەوانەی کەبازرگانی به‌ جه‌سته‌ی ئینسانه‌وه دەکەن،‌ کڕێن و فرۆشتنیان به‌ کچان و ژنانی ناوخۆ ده‌کرد له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، ئه‌وا هه‌ر ئەمرۆ بەجۆرێکی تر دیاردەی بەشودانی مناڵانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ لەکوردستان وعێراق راچڵکێنەرە و ئاواره‌کانی ناوخۆ‌ وه‌ ‌که‌مپه‌کانی په‌نابه‌رانیشی گرتۆتەوە. بە شێوەیەک بەهۆی خراپی ژیان و گوزەرانی خێزانەکان لەکەمپەی ئاوارەکاندا بە ناچاری دەیان خیزان ناچار بە شودانی مناڵەکانیان کراون و رێکخراوە جیهانیەکانی هێناوەتە سەر خەت کە دەنگی ناڕەزایەتی دەربڕن، پێوستە سنورێک بۆ ئه‌م تاوانانه‌ی دژ به‌ مناڵان له‌ که‌مپه‌کانی په‌نابه‌ران به‌ڕێوه‌ ده‌چێت دابنرێت وە ئەوە بانگەوازی هەمووان دەکات فشارەکانمان توند بکەینەوە  بۆ سەر حکومه‌تی عێراق و هه‌رێم کە به‌یاسا ده‌ستی ئه‌م تاوانانه‌ له‌سه‌ر مناڵان قه‌ده‌غه‌ بکات، بەشودانی مناڵان پێشێلکاری ڕاستەوخۆیە بەرامبەر بە مافەکانی منالان و دەبێ وەک بەشودانی زۆرەملێ تەماشا بکرێت . .. لەپاڵ ئەو راستیانەوە فەزای جەنگ وکاولکاری بەیەکجاری ژیانی ژنان ومنالانی هاڕیوە، جەنگێک کە ئەمڕۆ لە رۆژهەڵاتدا بەتایبەتی لە موسڵ بەناوی رزگاری و لەناوبردنی داعشەوە لەلایەن دەوڵەتانی ئیمپریالیست و ناوچەکەوە بەڕێخراوە، بەسەدان هەزار خەڵکی ئاوارەو دەربەدەر کردووە بەهەزارانیش لە کەمپەکاندا بەدور لە هەر خزمەتگوزاریەکی سەرەتایی یەخسیر کردووە ..ژنان ومناڵان زۆربەی زۆری ئەم دۆخەن و رۆژانە لە هەموو لایەکە وە دەبنە قوربانی…

نابێ ئه‌م دۆخه‌ ته‌حمه‌ول بکرێت، گۆڕینی ئه‌م دۆخه‌ له‌گره‌وه‌ی هاتنه‌مه‌یدانی ژنانی یه‌کسانیخوازو ئازیخوازیدا له‌ گره‌وه‌ی ده‌ست بردنه‌ بۆ ریشه‌کێشکردنی ئه‌و سەرچاوانه‌ی ستەمکێشی ژانانو هەڵاواردنیان به‌رهه‌م ده‌هێنی… ناتوانرێت به‌ ته‌نها به‌ که‌مپه‌ینو ئیمزاکۆکردنه‌وه‌ و ۆرک شۆپ وچالاکی دیکه‌ نێو رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی کۆتای به‌و دۆخه‌ کاره‌سباره‌ وژینگه‌ دژه‌ ژنه‌ بێنێت… کاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خۆمان یه‌ک بخه‌ین له‌ رێکخراوه‌یه‌کی ژنانی یه‌کسانی خوازو ئازادیخواز و رێکخراوه‌یه‌کی رادیکالی و ماکزمالیست که‌ خه‌باتی خۆی گریبداته‌وه‌ به‌ به‌شه‌کانی ناڕازی کۆمه‌ڵگاوه‌ بۆ وه‌لانانی ده‌سه‌ڵاتو سیسته‌مێک که‌سه‌رتاپا دژی ژنو دژی ماف وئازادیەکان و خۆشگوزه‌رانیە و رووی له‌ دامه‌زراندی سیسته‌مێک بێت که‌ یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئینسانه‌کان ده‌سته‌ به‌ر بکات.

یەکسانیخوازن وهەڵسوڕاونی  بەرگریکار لە مافەکانی ژنان، هەموو ئێوەش لەدەرەوە دەتوانن دەوری کاریگەرتان بێت  بۆ یەک دەنگی ویەکخستی ناڕەزایەتیەکانمان بە و ئاراستەیەدا.

سپاستان دەکەم

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

دژ بەڕێکەوتنامەی حکومەتی عێراق وهەرێم لە گەل حکومەتی بەریتانیا بۆ دیپۆرتی پەنابەران لەبەردەم پەرلەمانی بەریتانیا خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی رێکخرا.

بەشی دووهەمی وێنەکان: دژ بەڕێکەوتنامەی حکومەتی عێراق وهەرێم لە گەل حکومەتی بەریتانیا بۆ دیپۆرتی پەنابەران …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *