ژیان لەدەستدانی پەنابەران لەدەریایی سپی ناوەڕاستدا

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:
ژیان لەدەستدانی پەنابەران لەدەریایی سپی ناوەڕاستدا

هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند
ڕێکەوتی ٢٠/١٠/٢٠٢٠ لە نزیک کەناری دەریایی لیبیادا ( ١٥ ) پەنابەر دوای ژێر ئاوکەوتنی بەلەمەکەیان لە دەریایی سپی ناوەڕستدا  ژیانیان لەدەست دا

ژێرئاوکەوتنی بەلەمی پەنابەرەکان لە نزیک کەناری (  سامبراتا ) بووە بە دووری ( ٧٠ )کم لە ڕۆژئاوای شاری تەڕابلوس
هەر سەبارەت بەم ڕووداوە ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند دووێنێ ڕێکەوتی ٢١/١٠/٢٠٢٠ چەند ماسیگرێک تەرمی ( ٥ ) لەو پەنابەرانەیان دۆزیوەتەوە

لەلایەکی تریشەوە پۆلیسی ئێشکگری دەریایی لیبیا ڕایگەیاند دوێنێ ڕێکەوتی ٢١/١٠/٢٠٢٠ ( ٧٠ ) پەنابەریان لە هەمان ناوچە لەبەلەمێکدا دەستگیرکردووە گەڕاندویانەتەوە لیبیا

شایەنی باسە لە دوای ڕووخاندنی دەسەڵاتی (معمەر قەزافی ) لەساڵی ٢٠١١ دا کەناراوە دەریاییەکانی لیبیا بۆتە دەروازەیەکی تر بۆ پەڕینەوەی پەنابەران بەرەو ئەورپا کە تەنها ( ٣٠٠ ) کم دوورە لە کەناراوە دەریاییەکانی ئیتاڵیا

حکومەتی  (ئاشتبونەوەی نیشتمانی لیبیاش – الحكومة الوفاق الوطني ) ڕایگەیاند هەفتەی ڕابردوو بەرپرسی پێشووی پۆلیسی ئێشکگری دەریایی لیبیا ( عبدللرحمان میلاد )یان دەستگیرکردووە بەتۆمەتی بازرگانیکردن بەپەنابەرانەوە

بەپێی ئامارەکانی پۆلیسی ئێشکگری لیبیا لە مانگی ینایری ئەم ساڵەوە ( ١٠،٠٠٠ ) دەهەزار پەنابەریان لە دەریایی سپی ناوەڕاست دەستگیرکردووە کە بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ ووڵاتانی ئەوروپا.

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

دژ بەڕێکەوتنامەی حکومەتی عێراق وهەرێم لە گەل حکومەتی بەریتانیا بۆ دیپۆرتی پەنابەران لەبەردەم پەرلەمانی بەریتانیا خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی رێکخرا.

بەشی دووهەمی وێنەکان: دژ بەڕێکەوتنامەی حکومەتی عێراق وهەرێم لە گەل حکومەتی بەریتانیا بۆ دیپۆرتی پەنابەران …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *