ژنان و مناڵانی ئاواره‌ی جه‌نگ له عێراقدا چاویان له ئێوه‌یه به هانایانه‌وه بچن!
ڕاگه‌یاندنی که‌مپه‌ینی فریاگوزاری بۆ ئاواره‌کانی عێراق!
ئازادیخوازان و مرۆڤ دۆستان!
ڕێکخراوه په‌نابه‌ری و ئینسانیه‌کان!
جه‌نگێک که 11ساڵ لەمەوبەر به‌سه‌ر خه‌ڵکی عێراقدا داسه‌پێنرا ته‌نها سه‌دام حسینی نه‌ڕوخاند، به‌ڵکو شیرازه‌ی کۆمه‌ڵگای عێراقی داڕماند و خەڵکەکەی لەنێو سیناریۆیەکی ڕەشدا ڕاگرت و دەرگای لەبەردەم چەندین دەستە و تاقمی قەومی و ئیسلامی و تائیفی و تیرۆریستدا کردەوە. وەک لەو کاتەوە و تا ئێستاش ئەیبینین ئەمانیش بۆ بەلاداخستنی ناکۆکیەکانی نێوان خۆیان ژیانی هاوڵاتیانیان بە دڕندانەترین شێوە نوقمی گۆماوێکی خوێن کردووە. ئاکامەکانی ئەم سیناریۆ ڕەشە و شەڕی نێوان ئەم دەستەوتاقمانە تائێستا بە قوربانی کردنی گیانی ملیۆنەها هاوڵاتی بەهۆی مەرگ و لەدەستدانی بەشێک لەجەستە و ئاوارەبوون لە شوێنی کار و ژیانیان گەیشتووە. هاواری ژنان و مناڵان، خەڵکانی بەساڵاچوو، پاڕانەوەی خەڵکێک کە شمشێری کۆنەپەرستی ئەمانە نەگاتە ملیان لە وێنە و گرتە ڤیدیۆییەکان و هەواڵەکانی ڕاگەیاندندا نمونەی بەربەریەتی ئەم دەستەوتاقمانە نیشاندەدات کەچۆن ژیان و ئەمنیەتی خەڵکی مەدەنیان بەبارمتە گرتووە بۆ گەیشتن بەئامانجە کۆنەپەرست و دژە ئینسانیەکانیان.
وەک ئەنجامێکیش لەشەڕو کوشتاری ئەم دواییانەی ئەم دەستەوتاقمانە، کوژران و ماڵوێرانی خەڵکی شارەکانی عێراقی لێکەوتۆتەوە و بەهەزاران ژن و پیر و مناڵ و پەککهوتهی گیرۆدەی ژیانی ئاوارەیی کردووە و بەناچاری بۆ ڕزگار بوون لەدەست مەرگو دەربازکردنی ژیانیان ڕوویان له شارەکانی کوردستان کردوە.
ئەم ئینسانانە کە لە دەست کوشتار و جەنگ گیانیان دەربازکردووە، ژیانێکی مه‌مره‌ومه‌ژی به‌سه‌ر ده‌به‌ن و به‌شێکیان له‌ژێر ده‌وار و خێمه و پارک و مهکتەب و مزگه‌وته‌کاندا دابه‌شکراون و له سه‌ره‌تاییترین پێداویستی و خزمه‌گوزاری بێبه‌شن. تەنها ئومێد بە مانەوە و پاراستنی ژیان، بۆتە مۆتەکەیەک کە خەونی مناڵە چاوگه‌شه ئاوارەبووەکانی بە خۆێندن و په‌روه‌رده‌وە لە شەوەزەنگێکی ڕەشەوە ئاڵاندوە.
ئێمه وه‌ک فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له‌ده‌وره‌ی جه‌نگی لایه‌نه ئینسان کوژه‌کانی سوریادا، له سۆنگه‌ی به‌رپرسیارێتیمانه‌وه که‌مپینی فریاگوزاریمان بۆ ئاوه‌ره‌کانی سوریا له گه‌ڵ گروپی هانا ڕاگه‌یاند و به‌پشتیوانی بێدریغی ئێوه توانیمان جلوبه‌رگ و شیر و پێڵا و پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌کان بۆ به‌شێک له ئاواره‌کانی سوریا دابین بکه‌ین. ئه‌مجاره‌یان لەگەڵ هاواری مناڵ و پەککەوتەکان و هەموو ئەو ئاوارە عێراقیانەی کە فرمێسکی نەهامەتی لە چاویاندا قەتیس ماوە، هانا بۆ ئێوه دەهێنین و داواتان لێ دەکەین باوەشی ئینسانیتانیان بۆ بکەنەوە. ئۆردویه‌کی گه‌وره‌ی ئینسانی له ژن‌و مناڵ وپیرو په‌که‌وته چاویان بڕیوه‌ته هاوکاری و فریاگوزاری ئێوه.
خەڵکی ئازادیخواز و ئینسان دۆست!
ئینسانیەت لەسەرو هەرجۆرە ناسنامەیەکی ڕه‌گه‌زی و نەتەوەیی وئایدولۆژێەوەیە. کاتێک هەر نەخۆشی و بەڵایەک یان هەر کارەساتێکی سروشتی ڕومان تێدەکات ئەوە نازانێ ڕەنگی پێست و زمان و ڕەگەز و ئاین و بیروڕامان چییە. لەبەرامبەریشدا دەبێ ئازادی و خۆشبه‌ختی و خۆشگوزه‌رانی و ئەمنیەت له ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئاوات و ئارهزوەکانمانەوە بێت. ئەمەش هەر ئەو شتەیە کە له‌هه‌موو کات زیاتر ئینسانه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه پێویستی پێیه‌تی. ئێوه که له‌سه‌رده‌می هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی عیراقدا ناڕه‌زایه‌تی ملیۆنیتان ده‌ربڕی دژ به جه‌نگ و کوشتار له عێراقدا، شه‌قامه‌کانتان خرۆشان، ئێستاش دەتوانن پشت و پەنا بن بۆ قوربانیه‌کانی ئه‌و جه‌نگ و ماڵویرانیه. هەوڵەکانی ئێمە بۆ ئەوەیە کە هەرچی لە تواناماندایە کۆمەکی مالی و داهات بۆ ئەو ئاوارانە دەستەبەر بکەین. وە ده‌توانین به‌ڵێن بده‌ین له ڕێگای (گروپی هانا) له کوردستانی عێراق و نوسینگه‌ی فیدراسیۆنهکهمانەوە هاوکاریه‌کانی ئێوه ڕاسته‌خۆ بگه‌یه‌نین به‌ئاواره‌کان و ئەوەی بۆمان بکرێ پێداویستیه‌کانی ژیانی ئەم ئاوارانەی پێ پڕبکەینەوە.
هه‌ر بۆیه ئێمه له‌فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی ئه‌م که‌مپینه‌مان بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک ڕاگه‌یاندوه و چاوه‌روانیمان له‌ئێوه ئه‌وه‌یه به ده‌نگمانه‌وه بێن و بەهەر شێواز و بەهەرئاستێک لەتواناتاندایە کۆمەك و هاوکاریمان بکەن. کۆکردنەوە و ناردنی کۆمه‌کی مالی هەرچەندێک بێت، هەروەها کۆکردنەوەی دەرمان و خۆراک و پۆشاک و… بەهەر ڕادەیەک دەتوانێت لە ئاستی میحنەت و ناڕەحەتیەکانی ژنان و مناڵان و نەخۆش و پەککەوتە کەم بکاتەوە. کۆمەکە بە کۆمەڵەکانتان هەرچەندێک بێت دڵی مناڵانی ئاوارە خۆش ئەکات، ئاسودەییەک دەدات بە پیر و پەککەوتەکان، ئێوە بەمجۆرە نیشانی دەدەن لەگەڵیاندان، لە پاڵیاندان، خەمیان دەخۆن.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی به‌ڵێنتان پێده‌دات هاوکاریه‌کانتان بگه‌یه‌نێت و ئەنجامەکانیشی له ماڵپه‌ڕ و کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی فیدراسیۆندا بڵاو بکه‌ینه‌وه.
ده‌شتی جه‌مال
سکرتیری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
٢٨-٦-٢٠١٤
بنکەی فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی- لقی کوردستان/ سلێمانی- لای باخچەی گشتی.
دەتوانن لەدەرەوە کۆمەکەکانتان بە رێگای ئەم حساب بانکە بنیرن :
Account name:International Federation of Iraqi Refugees(IFIR)
Account number:21449591
Bank name: HSBC
Sort code:40-04-07
وەیان بە رێگای پۆست‌دا چەکەکانتان بنیرن لەسەری بنوسن:
:International Federation of Iraqi Refugees(IFIR)
وه‌یان به په‌ی پاڵ راستەخۆ کۆمەک بکەن:
https://www.paypal.com/uk/cgi-bin/webscr?cmd=_flow&SESSION=lhGjf5viTEEwk7eDs4ojPxD7EiMvXQus-XRSExL2M
بۆ پەیوەندی بە نۆسینگەی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە کوردستان-سلیمانی پەیوەندی بکەن بەژمارەی: 0770 220 4844