ڕێگایان پێ بدەن بێن”پەنابەران بەخێربین”
usr_web171_1
تشرینی یهكهم 18, 2015
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
720 Views
دۆڤەر-١٨-١٠-٢٠١٥:
“پەنابەران بەخێربین” داخوازی رێپێوانی دەیان خۆپیشاندەرو وهەڵسوراوی بەرگریکار لەمافەکانی پەنابەران و کۆچکردوان وژمارەیەک لە یەکیتیی کریکاریی بەریتانیا بوو لە شاری دۆڤەر.
ڕیپیوان دۆینی ١٧ئۆکتۆبەر لە ساحەی سەرەکی بازاری شاری دۆڤەرەوە دەستی پێکرد بە مەبەستی پشتیوانی لەپەنابەران کە پەیامێکی ناڕەزایەتی لەگەل خۆی هەڵگرتبوو بۆ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دیڤید کامیرون خواستی” سنورەکان بەڕووی پەنابەراندا بکاتەوە”بەرز راگرتبوو..
دروشمی خۆپیشاندەران”ڕێگایان پی بدەن بێن””هیچ ئینسانێک نایاسایی نیە””لێرە دەجەنگێن” “راسیزم نامۆیە بە بڕواکانی خەڵکی دۆڤەر” “پێویستە سنورەکانی دۆڤەرو ولاتانی تری ئەوروپا بەڕووی پەنابەراندا بکرێتەوە تا ناچار نەبن ریسک بەژیانی خۆیانەوە بکەن” ئەم خۆپیشاندانە لەدرێژی کەمپەینی بەرگریە بۆ مافەکانی پەنابەران بەرێوە چوو .
شایەنی باسە ژمارەیەک لە ئەندامانی حزبی لیبەر پارتی وحزبی سەوز لەو رێپێوانەدا بەشداریانکرد وئەم خۆپیشاندانە لەلایەن(
The National Campaign Against Fees and Cuts) ڕێکخرا.