ڕێژەی ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەران لەئەڵمانیا کەمی کردووە
usr_web171_1
كانونی یهكهم 21, 2020
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
370 Views
هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند
“بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ئەمساڵ ڕێژەی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران بۆ خوار نیوە کەمیکردووە”
هیوا ووتیشی” لەسەرەتایی ئەم ساڵەوە تائێستا تەنها ( ٨٨٠٢ ) هەشت هەزارو هەشت سەدوو دوو پەنابەر بەزۆر دیپۆرتکراونەتەوە لە کاتێکدا لەساڵانی ڕابردوو ڕێژەکە زۆر زیاتربووە کە لە ساڵی ٢٠١٩ دا ( ٢٢،٠٩٧ ) بیست و دوو هەزارو نەوەت و حەوت پەنابەر بە زۆرە ملێ دیپۆرتکراونەتەوە”
هۆکاری کەمبونەوەی ڕێژەی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران دەگەڕێتەوە بۆ بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا covid19 وەبەشێکی تریش بە هۆی وەرنەگرتنەوەی پەنابەران لەلایەن ووڵاتەکانیانەوە یاخو ئەو ووڵاتانەی پێشتر لێی بوون لە ترسی بەربڵاوی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
هەروەها ڕێژەی ئەو پەنابەرانەشی کە بە ڕەزامەندی خۆیان واتە ئارەزوومەندانە داوای گەڕانەوەیانکردووە بۆ ووڵاتەکانیان لەبەرامبەردا بڕێك پارەیان وەرگرتووە بە هەمان شێوە کەمیکردووە لە سەرەتایی ساڵەوە تا ئێستا تەنها ( ٤٣١٩ ) چوار هەزارو سێ سەدوو نۆزدە پەنابەربووە کە ساڵی ٢٠١٩ ڕێژەکە زۆر زیاتربووە
لەلایەکی تریشەوە خاتوو (ئەولا یەلبکە ) ئەندام پەرلەمانی ئەڵمانیا لەسەر پارتی چەپی ئەو ووڵاتە ئاماژەی بەوەدا دیپۆرتکردنەوەی بەزۆرە مەترسی دەخاتە سەر ژیانی ئەوکەسانە کە ناوچەو ووڵاتەکانیان نا ئارامە بۆیە دەبێت دیپۆرتکردنەوەی زۆرەملێ ڕابگیرێت.