ڕێنمایی نوێ بۆ نوێکردنەوەو  دەرهێنانی پاسپۆرت بۆ پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا

لە ناوەندی هەوالگری فیدراسیۆنەوە:
دوای ماوەیەک لە  ڕاگرتنی مامەڵەی نوێکردنەوەو دەرهێنانی پاسپۆرت بۆ پەنابەرانی عێراقی و کوردستان لە تورکیا
ئەمرۆ ڕیکەوتی ٦/٩/٢٠٢٠ کۆنسولخانەی عێراق لە ئەستەنبوڵ ڕێنمایی نوێی دەرکرد سەبارەت بە نوێکردنەوەو دەرهێنانی پاسپۆرت بۆ پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا
بەم شێوەیە
ئەوانەی هەلگری ئیقامەی سەر بە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانن بەشیوەیەکی فەرمی هاتوونەتە تورکیا
وەهەروەها ئەوانەی بەشێوەیەکی نایاسایی هاتوونەتە تورکیا
وە هەلگرانی هەرجۆرە ئیقامەیەکی تر بۆ نوێکردنەوەو دەرهینانی پاسپۆرت
دەبێت ئەو فورمە کۆپی بکەن و بەدەست نووس تەواوی ئەو زانیاریانەی داواکراوە بنوسرێت دواتر لە ڕیگەی (PTT )وە بنێردرێت بۆ قونسوڵخانەی عیراق لە ئەستەنبوڵ بەم ناونیشانە
(  Gazeteciler  sitesi, Hikaye sokak,  NO:3 Esentepe, 34394 şişLi/istanbul )
هەروەها لەسەر زەرفی پۆستەکە دەبێت بنوسرێت ( موعد جواز سفر )
دواتر لەڕێگای وێب سایتی قونسوڵخانەی ئەستەنبوڵ ناوی ئەو کەسانە بڵاو دەکرێنەوە کە لە چ ڕێکەوتێکدا سەردانی قونسوڵخانە بکەن بۆ نوێکردنەوەو دەرهێنانی پاسپۆرت بەم ناونیشانە  https://www.mofa.gov.iq/istanbulپەنابەران و دانیشتوانی عێراقی لە تەواوی شارەکانی تورکیاوە دەتوانن لە ڕیگای کۆنسولخانەی عێراق لە ئەستەنبوڵ مامەڵەی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرتەکانیان بکەن
بەڵام بۆ هەر مامەڵەیەکی تر جگە لە پاسپۆرت دەبێت لە کام شارانەوە نزیکە بچێت مامەڵەکانیان لەوێ ئەنجامبدەن

باڵوێزخانەی عێراق لە( ئەنقەرە )
کۆنسولخانەی عێراق لە( ئەستەنبوڵ )
کۆنسولخانەی عێراق لە( غازی عەنتاب )

تێبینی/ ئەگەر فۆڕمەکە بەشێوەیەکی ڕاست و دروست داواکاری و زانیارییەکان پڕنەکرێنەوە یان ژمارەی تەلەفونی خاوەن داواکاری نەنوسرابێت ئەوە داواکاریەکەتان پشتگوێ دەخرێت و کارتان بۆ ناکرێت
هەروەها ئەو دوو وێنەیەی پۆستمان کردوون دانەیەکیان کە  ژمارە یەکی لەسەر نوسراوە بۆ بەرچاو ڕوونیە کە زانیاریەکانمان کردۆتەوە بە کوردی
وێنەی دووەم کە بەتاڵە دەتوانن کۆپی بکەن و زانیاریەکانتانی لەسەر بنوسن و وەک ئاماژەمان پێکرد هەریەک لەشاری خۆیەوە لەڕێگای PTT وە بینیرێت بۆ ئەو ناونیشانەی کۆنسولخانەی عیراق لە ئەستەنبوڵ کە ئاماژەمان پیکردووە لە کۆتایشدا لە سەر ڕووی دەرەوەی زەرفی پۆستەکە بنوسن (  موعد جواز سفر ).

هیوا خدر لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقیەوە لە تورکیا

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامێك لەدەشتی جەمالەوە بۆ پەنابەران و ئازادیخوازان

راسیزم دیاردەیەکی شەرمهێنەرە و نامۆیە بە دنیای هاوچەرخ و کۆمەڵگای  بەریتانیا! پەیامێك لەدەشتی جەمالەوە بۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *