ڕوونکردنەوەیەکی پێویست سەبارەت بەڕزگارکردنی ١٤ پەنابەر گوایە پەنابەرە بێ سەروشوینە کوردەکانن
usr_web171_1
ئهیلول 20, 2021
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
121 Views
لیرەوە بۆ رای گشتی و تەواوی راگەیاندن و کەس و کاری پەنابەرە بێسەروشوێنەکان رایدەگەیەنم ئەو ١٤ پەنابەرەی ڕزگارکراون هیچ پەیوەندی نیە بەو یەختەی کە لەڕیکەوتی ٢١/٧/٢٠٢١ ژێر ئاوکەوت کە زۆربەی پەنابەرەکانی کورد بوون
بەڵک و راستی ڕزگارکردنی ئەو پەنابەرانە دەگەڕێتەوە بۆ ڕیکەوتی ١٩/٧/٢٠٢١ واتا دوو ڕۆژ پێش ژێر ئاوکەتنی بەلەمی پەنابەرە کوردەکان بەڵام هەواڵی رزگارکردنیان لەلایەن ڕاگەیاندنەکانی تورکیاوە لە ڕێکەوتی ٢٧/٧/٢٠٢١ بڵاوکرانەوە ئەوەش هۆکارەکەی دەگەرێتەوە بۆ پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا کە هەواڵی ڕزگارکردنیان درەنگ لەوادەی ڕزگارکردنیان بڵاو دەکاتەوە،
پەنابەرەکانیس هەر بەو چوپە گەیشتبوونە سنوری دوورگەکانی یۆنان دواتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری یۆنانیەوە ناچارکرابوون بگەرینەوە بۆ سنوری دەریایی تورکیا بۆ ناوچەی مارماریس سەر بەشاری مۆغەڵا.
هیوا خدر: ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا