ڕووباری( ئەفروس ) هاوشێوەی دەریایی ئیجە بۆتە گۆڕستانی پەنابەران
usr_web171_1
شوبات 9, 2020
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
497 Views
ڕووباری( ئەفروس ) هاوشێوەی دەریایی ئیجە بۆتە گۆڕستانی پەنابەران
ڕووباری ئەفروس دەکەوێت نێوان سنوری تورکیاو یۆنان بە درێژی ( ١٩٤ )کم تا دەگاتە دەریایی ئیجە پانیەکەشی لە نێوان ( ١٠٠ بۆ ١٥٠ )مەترە پەنابەران لەم سنورەوە بۆ گەیشتن بە یۆنان دواتر بەرەو ووڵاتانی تری ئەورووپا ڕوودەکەنە شاری ئەدرنا کە زیاتر سنورەکەی لەبەشی تورکیاوە دەکەونە سەر ئەم شارە بەپێی ڕێکەوتنێکی نێوان یەکێتی ئەورووپاو تورکیا لەساڵی ٢٠١٦ دا بڕاردراوە کە لە ڕووی ئەمنیەوە ئەم سنورە تندوتۆڵ بکرێت بۆ ڕێگری کردن لە پەڕینەوەی پەنابەران سەرەڕای توندوتۆڵی ئەمنی ئەم سنورە بەڵام لێشاوی پەنابەران لەم سنورەوە بەردەوامە .
لەم ڕووبارە بەسەدان پەنابەر خنکاون و یان لەسەرمایە ڕەق بوونەتەوە بەسەدانی تریش بێ سەرو شوێن بوون لە ڕێکەوتی١٠/١٢/٢٠١٩ پۆلیسی یۆنان تەرمی شەش پەنابەری لە نزیک ئەو ڕووبارە دۆزیەوە کە لەسەرمایە ڕەق ببونەوە بەپێی لێدوانی پزیشکی دادوەری نەخۆشخانەی ( ئەلکساندروبولی ) یۆنانی بە ناوی ( د. یافلوس بافلیدس ) بە هۆی نەبوونی بەڵگەنامەی کەسێتی نەیانتوانیوە ناسنامەیان ئاشکرا بکەن بەڵام ڕایگەیاند دوان لەتەرمەکان دووژنی ئەفریقین ٤ تەرمیشیان پیاون کە تەمەنیان لە نێوان ١٨ بۆ ٣٠ ساڵیدایە.
هەر سەبارەت بە سنورو ڕووباری ئەفروس لەساڵی ٢٠١٧ وە پۆلیسی یۆنان لەکاتی گرتنی پەنابەراندا زۆر بەخراپی مامەڵە لەگەڵ پەنابەراندا دەکەن کە هەرچی بەڵگەناومەو کەرەستەو مۆبایل و پارەیان پێبێت لێیان دەستێنن و یان بۆ خۆیان دەیانبەن یان دەیان سوتێنن یان دەیانخەنە ڕووبارەکەوە لەگەڵ ئەشکەنجەدانی جەستەیی بەو هۆیەشەوە چەندین کەسانی دانیشتوانی گوندەکانی ئەوسنورە لە هەردوو لایەنی تورکی و یۆنانیەوە بەجلی سەربازی و دەمامکدارەوە پەنابەران دەڕوتێنەوە لهم بارهوه له لایهن چەند ڕێکخراوێکی پەنابەریومرۆڤ دۆستی یۆنانیشهوه حکومهت رووبهرووی سهرزهنشت کراوهو داوایان لە حکومەتی یۆنانکردووە کە ئەو توندوتیژیەی سەربازانی یۆنانی بەرامبەر بەپەنابەران بوەستێندرێن بەڵام هەتا ئێستا بەردەوامە .
به بێ زانیاریهکان هەر پەنابەرێکیش کەمتر لە ٣٠کم لەو سنورە دەستگیر بکرێت دیپۆرتی تورکیا دەکرێتەوە لە ئێستاشدا بە هۆی سەروما سەختی زستانەوە سەختی شەپۆلەکانی دەریاوە لە ناوچە سنوریەکانی ( ئەزمیر ، مۆغڵا ، ئایدن ، چانکاڵێ ) پەنابەران روو لەم ڕووبارە دەکەن بۆ گەیشتن بەیۆنان.
دوێنێش ڕێکەوتی ٦/٢/٢٠٢٠ ( ٨٠ ) پەنابەر لەو سنورە ڕووبەڕووی ڕەقبونەوە بوونەوە بەڵام خۆشبەختانە لەلایەن دانیشتوانی گوندێکی ساری ئەدرنا بەهانایەنەوە چوون و خواردن و خواردنەوەو جل و بەرگیان پێدرا هەر ئەمڕۆش ڕێکەوتی ٧/٢/٢٠٢٠ لە سەر ئەو ڕووبارە دوو پەنابەری عێراقی و دە پەنابەری بەنغلادیشی دەستگیرکران .
هیوا خدر ئهندامی فیدراسیۆنی سهراسهری پهنابهرانی عێراقی له تورکیا