چەواشەکاری و شێواندنی ڕاستیەکان، ڕووی دووهەمی ناچارکردنی هاووڵاتیانە بەژیانی پەنابەری.
” لە وەڵام بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم سەبارەت بە پەنابەران“
رۆژی ١٤-١١-٢٠٢١ ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کە یەکێك لە دەزگا ئەمنیەکانی سەر بە دەسەڵاتی پارتی ویەکێتی ، لە پەیوەند بە کارەساتی گەمارۆدانی پەنابەرانی کوردەوە لە نێوان سنورەکانی ووڵاتانی بیلاڕوسیاو پۆلەندا، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردۆتەوە، کە سەرتاپای پڕاوپرە لە درۆ وچەواشەکاری. ئەم ئەنجومەنە، وەك ئەوەی کە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لەنێو خەوێکی قوڵی ٣٠ ساڵەدا بن و ئاگایان لە کارنامەی دژە ئازادی ودژە ئینسانی ئەم دەسەڵاتە نەبن، زۆر بەڕوویەکی قایمەوە جورئەتی کردووە و باس لەوە دەکات) کە بەشێک لەو هاووڵاتییانە لە لایەن پەکەکە و کۆمەڵێک قاچاخچی و هەندێ کۆمپانیای گەشتوگوزار و هەندێک بازرگانی سیاسی،