• ئه‌وه‌ی ڤیزای شنگنی هه‌بێت به‌بێ په‌نجه‌مۆر، دوای 6 مانگ له مانه‌وه‌ی له سوید ده‌توانێ داوای په‌نابه‌ری یان مۆڵه‌تی مانه‌وه بکات. له‌وکاتانه‌دا هه‌موو به‌رپرسیاریه‌تیه‌کی ئابوری و مانه‌وه‌ی له ئه‌ستۆی خۆیدایه.
• ئه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆری هه‌یه له ووڵاتێکی ئه‌وروپی، دوای 18 مانگ له مانه‌وه‌ی ده‌توانێ داوای په‌نابه‌ری بکات. له‌وکاتانه‌دا هه‌موو به‌رپرسیاریه‌تیه‌کی ئابوری و مانه‌وه‌ی له ئه‌ستۆی خۆیدایه.
• ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی مانه‌وه (ئیقامه) ی ووڵاتێکی ئه‌وروپای هه‌بێت، دوای دوو ساڵ له وه‌رگرتنی ئیقامهکهو تازه نه‌کردنه‌وه‌ی، پاش دو ساڵی تر دوای ئه‌وه، یانی به‌گشتی ده‌کاته چوار ساڵ ده‌توانێ داوای په‌نابه‌ری بکات.
• پاش وه‌رگرتنی بڕیاری ڕه‌د و ناردنه‌وه، چوار ساڵ دوای ئه‌وه ده‌توانن دوباره داوای په‌نابه‌ری بکه‌نه‌وه، به‌ڵام له ماوه‌ی ئه‌و چوارساڵه‌دا ئه‌گه‌ر سه‌فه‌ری ووڵاتێکی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپای کردبێت و له ناو پاسپۆرتدا دیار بێت یان بیسه‌لمێنێ، ئه‌وا پێویست ناکات چوارساڵه‌که تێپه‌ڕێنێ و هه‌ر کاتێک له‌و ماوانه‌دا و دوای سه‌فه‌ره‌که ده‌توانێ داوای په‌نابه‌ری بکاته‌وه.
• ئه‌وه‌ی هاوڵاتی ئیتالیا یان هه‌ر ووڵاتێکی تری ئه‌وروپا بێت، ده‌توانێ ئازادانه له سوید کار بکات به‌بێ ئیقامه‌ی کارکردن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ته‌نها ئیقامه‌ی ئیتالیا یان هه‌ر ووڵاتێکی تری ئه‌وروپی هه‌بێت ته‌نها ده‌توانێ بۆ سێ مانگ ئازاد له سوید کار بکات، پاش سێ مانگه‌که ده‌بێت له ده‌زگای کۆچه‌وه مۆڵه‌تی کارکردن وه‌ربگرێت .
• به‌گشتی پرۆسه‌ی داوای په‌نابه‌ری به 3 قۆناغدا تێده‌په‌ڕێت.
1. داوای په‌نابه‌ری له ده‌زگای کۆچ، گه‌ر نه‌گه‌تیڤ بوو ده‌کرێت داوای پیاداچونه‌وه (ئیستیئناف) بکرێت.
2. گه‌ر ئه‌ویش نێگه‌تیڤ بوو، ئه‌وا دۆسیه‌که ده‌نێردرێت بۆ دادگای ده‌زگای کۆچ. گه‌ر له‌وێش نه‌گه‌تیڤ بوو، ئه‌وا له ماوه‌ی سێ هه‌فته‌دا ده‌کرێت داوای پیاچونه‌وه بکرێت.
3. گه‌ر ئه‌ویش نێگه‌تیڤ بوو ئه‌وا ده‌نێردرێت بۆ دادگای باڵای ده‌زگای کۆچ که دوایین قۆناغه.
4. به‌ڵام له دوای ئه‌م قۆناغه‌ش ئیتر که‌سه‌که له‌سه‌ر به‌رپرسیاریه‌تی خۆی ده‌توانێ پارێزه‌ر بگرێت، یه‌که‌م جار بۆ وه‌ستانی بڕیاری ناردنه‌وه‌که، دوای ئه‌وه‌ش به پێشکه‌ش کردنی دێکومهێنتی تازه داوای پیاچونه‌وه بکات.
تێبینی/
• بۆ هه‌موو داوایه‌کی پیاچونه‌وه ده‌بێت دێکومێنتی نوێ هه‌بێت، یان بارودۆخی ئه‌و ووڵاته‌ی که لێوه‌ی هاتویت گۆرانکاری به‌سه‌ردا هاتبێت که خه‌ته‌ر له‌سه‌ر ژیان دروست بکات له گه‌ڕانه‌وه‌دا.
• هه‌موو داوایه‌کی پیاچونه‌وه ماوه‌ی 3 هه‌فته هه‌یه له دوای ده‌رکردنی بڕیاره‌که‌وه.
• بۆ کوردانی کوردستان به تایبه‌ت کوردستانی عێراق، وه‌رگرتنی ئیقامه ئاسان نیه، به‌گشتی له حاله‌تێکدا که ده‌بێت بیسه‌لمێنی مانه‌وه‌ت له ووڵاتی خۆت ژیانتی ده‌خسته به‌ر خه‌ته‌ری مه‌رگه‌وه.
هه‌ڵاله ڕافع
له سه‌نته‌ری نیناوه
—