پەیامی دەشتی جەمال بۆ چلەی ویدات حوسین ڕۆژنامەنوس

٢٢-٩-٢٠١٦

ویدات حوسین چوە ڕیزی قەڵەمە بوێرەکانی بەرگری لەئازادی

کەسوکاری ویدات حوسین

هاوریان و دۆستان و هاوکارانی ویدات حوسین

 ئەمڕۆ ٤٠ ڕۆژ بە سەرتیرۆری ویدات حوسین تی پەر دەبێت هێشتا هەواڵێک لە ئاشکراکردنی تاوانباران و ئەو ئینسان کوژانە نیە کە کوشتنی ویدادیان کردە ڕێگایەک بۆ پاراستنی دەسەلاتی ستمەگەرو گروپە مافیاکەی. هێشتا ئەو ڕاستیە لەشوێنی خۆیدا ماوە کە چۆن تیرۆری ڕۆژنامەنوسان، هەوڵێکە بۆ سەرکوتی دەنگی ئازادیخوازی لە کۆمەڵگادا. تیرۆری ویدات تەنها بەرهەمی ئەو ترسەیە کەدەسەلاتداران لەبەرامبەر ئازادی و وتنی ڕاستیەکانی ژیان هەیانە. ویدات ڕاستیەکانی ژیان دەگێڕیتەوە بۆیە دەبێ لەتاریکیدا تیرۆر بکرێ، ئەمە کارنامەی دەسەلاتێکە کەلەرابردوودا سەردەشتەکان و سۆرانەکان و کاوەکانی کردە ئامانج وئەمرۆش ویدات .. بەلام سەد مەخابن مێژوو ئەوەی سەلماندووە کەتیرۆری ئازادیخوازان سەرمەشقی هەڵگیرساندی بورکانێکە بەسەر تەختو تاراجی ستەمکاری وزۆرداریدا  درەنگ یازوو بنەو بارگەی ئەم زوڵمە دەپێچێتەوە.

ئازیزان!

دوای ٤٠ رۆژ لە تیرۆری ویداتی ڕۆژنامەنوس و کاردانەوەیەکی جیهانی بەرامبەر بەم کردوە قیزەوەنە، ئەگەر چی  ..دەسەلاتدارانی ناچارکرد بە پیکهینانی  لیژنە و بەدواداچوونی تاوانەکە، بەلام دەزگا ومیدیا فریوکارە سیاسیەکانی دەسەلاتداریتی پارتی هێشتا خەریکی چاندنی تۆوی گومان وبچوککردنەوەی ئەم تاوانەن، هێشتا بۆن وبەرامەی هەڕەشە لەئازادیخوازانو کەسوکاری ودات لەدەمیاندێت. هێشتا بەزاندنی زۆنی زەردو ڕەخنە لەدەسەلاتدارانی پارتی، وەک هێلێکی سور سنور دەکێشی ودەیەوێت بەڕای گشتی خەلكی کوردستان بڵێت، هەر دەنگیکی نارازی و هەر قەلەمێکی بۆیر گەر بیەوێت زۆنی زەردی پارتی ببەزینێت ئەوا بەتیرۆر مەحکومە!.

بەلام ئێمە و ئازادیخوازان ڕادەگەیەنیین کە ناوی  ویدات حوسین چوە ڕیزی ئینسانە خۆڕاگرو بوێرەکانی میژوەوە..چوە خانەی بەرگریکارانی ئازادیەوە و بە تیرۆری ویدات سەدان ویداتی تر لەدایک دەبێت وپەیامەکەی بەرز ڕادەگرێت.

لێرەوە ئێمە پێتان ڕادەگەیەنین لەدەرەوەی ولات خەڵکی ئازادیخوازو لایەنی سیاسی ورێکخراوە جەماوەری و سەندیکا کرێکاریەکان و پیشەیەکان پشتو پەنای بەرگریکار لە کەیسی ویداتو سەرجەم ئەوکەیسانەی ترن کە لە پێناو ئازادی و ئازادیخوازی خەڵکی کوردستان ناهەقی گەورە بەرامبەریان کرا ..

ئازیزان کەسوکاری ویدات وهاوڕیو دۆستانی ویدات

 ئێوە تەنها نین و پێویستە خۆتان تەنها نەبینن، دەنگی ئینسان دۆستی ئازادیخوازی دنیا لە پاڵتاندا ڕاوەستاوە و پێداگری دەکەن  هەروەک  لەنامە نارەزایەتیەکانیاندا خۆیان دەڵێن “داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بێ لایەن پێکبێنێت بۆ لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەو بابەتە بەبێ دەستوەردانی سیاسی و هاندان لەلایەن هیچ حزب و لایەنێکەوەو بۆ گەرەنتی بەڕێوچونی لێکۆڵینەوەکان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و دۆزینەوەی تاوانباران”..داوا دەکەن بکوژانی ویدات بە سزای خۆیان بگەیەنن….ئەمە ئە وپەیامەیە بۆ زامنی پاشەکشە پێکردنی دەسەلاتداریتی پارتی و هاوشێوەکانی دژ بە کوشتن و تیرۆری نەوەکانمان…

بەرزو بەریز بێت گیان بەختکردو ویدات حوسین

ڕیسوای ونەفرەت بۆ بکوژانی ویدات حوسین

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

دژ بەڕێکەوتنامەی حکومەتی عێراق وهەرێم لە گەل حکومەتی بەریتانیا بۆ دیپۆرتی پەنابەران لەبەردەم پەرلەمانی بەریتانیا خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی رێکخرا.

بەشی دووهەمی وێنەکان: دژ بەڕێکەوتنامەی حکومەتی عێراق وهەرێم لە گەل حکومەتی بەریتانیا بۆ دیپۆرتی پەنابەران …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *