پەنابەرێکی تر لە فینلاند، پاش ١٠ ساڵ لە چاوەڕوانی دیپۆرت دەکرێتەوە
usr_web171_1
تهمموز 21, 2019
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
534 Views
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:
پەنابەرێکی تر لە فینلاند، پاش ١٠ ساڵ لە چاوەڕوانی دیپۆرت دەکرێتەوە
بنار مستەفا هەڵسوراوی داکۆیکار لەمافەکانی پەنابەران بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند “لە مانگی کانوونی دووەمی 2009دا ئارام دەگاتە فینلاند و داوای مافی پەنابەری دەکات. پاش وەرگرتنی مۆڵەتی مانەوەی کاتی، دواجار لێی دەسەندرێتەوە و دادگای لێپیچینەوە ئاڵوگۆڕی لە بڕیارەکەدا نەکرد.دواجار بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی بۆ دەردەچێت و بڕیارە هەفتەی ئایندە لە فینلاندوە دیپۆرتی عێراق بکرێتەوە. ئەگەرچی لە دوو ساڵی ڕابردوودا ئارام دوکانی حەلاقی خۆی دامەزراند و سەرچاوەی بژێوی خۆی لێ دابین دەکرد، بەڵام نەبووە مایەی وەرگرتنی مۆڵەتی مانەوە لە فینلاند”.
بنار ئەوەشی ووت”جێی ئاماژەیە، کە دەوڵەتی عێراق بۆ چەندین جار لە میدیاکانەوە ڕایگەیاندووە، کە ئامادە نییە پەنابەرانێک وەربگرێتەوە، کە بە زۆر ملێ دەنێرێنەوە، بەڵام پۆلیسی فینلاند بە ئارامیان ڕاگەیاندووە، کە عێراق ڕەزامەندی لەسەر دیپۆرتکردنەوەی وەرگرتووە.”
هەروەها ووتیشی “ئارام دوای ١٠ ساڵ چاوەڕوانی, داوای پەنابەرێکەی بێ ئاکام مایەوە”