پەنابەرانی عێراقی بەهەرێمی کوردستانەوە لە ریزبەندی یەکەمدا هاتوون بۆ داواکردنی مافی پەنابەرێتی
usr_web171_1
نیسان 8, 2021
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
216 Views
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: پەنابەرانی عێراقی بەهەرێمی کوردستانەوە لە ریزبەندی یەکەمدا هاتوون بۆ داواکردنی مافی پەنابەرێتی
بەپێ ڕاپۆرتێك کە هیوا خدر لە تورکیاوە ئاراستەی ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی کردوە هاتووە”بەپێی ئاماری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR لەتورکیا وە بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا ژمارەی ئەو پەنابەرانەی داوای مافی پەنابەرێتی نیودەولەتیان کردوە ( الحماية الدولية ) وە تۆمارکراون بریتیە لە ( ٣٣٠،٠٠٠ ) سێ سەدوو سی هەزار پەنابەر کە دیارترینیان پەنابەرانی ( عێراقی ، ئەفغانی ، ئیرانی )نن لەو ژمارەیەش ( ١٤٧،٠٠٠ ) سەدوو چل و حەو هەزاریان پەنابەری عیراقین بە هەرێمی کوردستانەوە.”
هەروەها دەڵێت” بەپێی ئاماری هەردوولا پەنابەرانی عێراقی زۆرترین ژمارەی پەنابەرانی نیودەوڵەتی پێك دێنن وە لە پلەی یەکەمدان،ئەمە لە کاتێکدا بەهۆی ئاڵوگۆڕی سیاسەتی پەنابەری لە نێوان ڕیکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆچ و کۆجبەرانی تورکیا لە ڕێکەوتی ٩/١٠/٢٠١٨ بە هەزارەها پەنابەر متمانەیان بە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان UNHCR نەماو ڕێگای مەرگی ئەوروپایان گرتەبەر وە بە هەزارەها پەنابەری تری عیراقیش کەیسەکانیان داخست و داوای ئیقامەی کاتیان لەتورکیا کرد..”
سەبارەت بە دووبارە نیشتەجێکردنەوە (إعادة التوطين ) هیوا دەڵێت”
ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ساڵانە بەپێی بەرنامەیەکی ئامادەکراو کەیسی بەشێك لە پەنابەران کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا پێشوەخت پەسەند کراون دەدات بە ئەو ووڵاتانەی پەنابەر وەردەگرن.”
بۆ ئەمساڵیش ڕایگەیاند” ( ٢٠،٠٠٠ ) بیست هەزار پەنابەر لەتورکیاوە رەوانەی ووڵاتانی سێیەم دەکرێن لەو ژمارەیەش تەنها ( ٥٠٠٠ ) پێنچ هەزار پەنابەرانی نێودەوڵەتی دەگرێتەوە( الحماية الدولية).ئەمە لە کاتێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە لە کۆی ( ٣٣٠،٠٠٠ ) هەزار پەنابەرانی نیودەوڵەتی کە ( ١٤٧،٠٠٠ ) سەدوو چل و حەوت هەزاریان پەنابەرانی عێراقیین ( ٤٠،٦٠٠ ) چل هەزارو شەش سەد پەنابەریان پێویستیان بەناردنە بۆ ووڵاتانی سێیهەم.”
سەبارەت بە پەنابەرانی عێراقی بە هەرێمی کوردستانەوە لەماوەی دووساڵی ڕابردوو وە تا مانگی رابردوو سەبارەت بە دووبارە نیشتەجێکردنەوە ( إعادة التوطين )واتا ڕەوانەکردنیان بۆ ووڵاتانی سێیەم بەم شێوەیەیە:
لە ساڵی ( ٢٠١٨ ) بەدواوە کەمترین ڕێژەی پەنابەرانی عێراقی سود مەندبوون لە بەرنامەی ( إعادة التوطين ) واتا دووبارە نیشتەجێکردن یان بەڕێکردنیان بۆ ووڵاتانی سێیهەم.
لەساڵی ٢٠١٩ لە کۆی ( ١٠،٥٥٨ ) دەهەزارو پێنچ سەدوو پەنجاو هەشت پەنابەر کە بەڕێکراون بۆ ووڵاتانی سێیهەم تەنها ( ٨٦٦ ) هەشت سەدوو شەست و شەش پەنابەریان عێراقی بوون کە لەلایەن حەوت ووڵاتەوە وەرگیرابوون ،ئەویش ئوستڕالیا ٣٣٩ پەنابەر ، پورتوگال ٢٦٥ پەنابەر ، کەنەدا ١٤٤ پەنابەر ، بەریتانیا ٥٧ پەنابەر ، ئەمەریکا ٥٧ پەنابەر ، ئەڵمانیا ٣ پەنابەر ، ئیسپانیا ١ پەنابەر.
هیوا لەسەر ئەو پەنابەرانەی ڕەوانەی وڵاتی سێهەم کروان دەڵێت”لەساڵی (٢٠٢٠ )دالە کۆی( ٤٠٤٨) چوار هەزارو چل و هەشت پەنابەر کە بەڕێکراون بۆ ووڵاتانی سێیهەم تەنها ( ٦٠١ ) شەش سەدوو یەك پەنابەریان عێراقی بوون کە لەلایەن چوار ووڵاتەوە وەرگیرابوون ئەوانیش بریتین لەهەریەك لە ووڵاتانیئەمەریکا ٢٩١ پەنابەر ، کەنەدا ١١٥ پەنابەر ، ئوستڕالیا ١٠٦ پەنابەر ، پورتوگال ٨٩ پەنابەر..”
لەم ساڵیشاد ( ٢٠٢١ ) تا مانگی ڕابردوو لە کۆی ( ٧٦٤ ) حەوت سەدوو شەست و چوار پەنابەر کە بەڕێکراون بۆ ووڵاتانی سێیەم تەنها ( ٤٢ ) چل و دوو پەنابەریان پەنابەرانی عیراقی بوون کە لەلایەن سێ ووڵاتەوە وەرگیراون ئەوانیش بریتین لەهەریەك لە ووڵاتانی ( ئوستڕالیا ٣٩ پەنابەر ، ئەمەریکا ٢ پەنابەر ، پورتگال ١ پەنابەر).
شایەنی باسەبەپێی نوێترین ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تورکیا کە لەئێستادا دەسەڵاتی وەرگرتن و پەسەندکردنی کەیسی پەنابەرانی بەدەستە
ڕایگەیاند” پێشبینی دەکەین بۆ ئەم ساڵ و ساڵی داهاتوو واتا ساڵی ( ٢٠٢١ وە ٢٠٢٢ ) ڕیژەی داواکردنی مافی پەنابەرێتی نیودەوڵەتی زیاد بکات بەتایبەتی لەلایەن پەنابەرانی هەریەك لە ووڵاتانی ( عیراق ، ئەفغانستان ، ئیران ) ئەمە لە کاتێکدا حکومەتی تورکیا کۆت و بەندی زۆری خستۆتە سەر ڤیزا بۆ هاووڵاتیانی عیراق بە هەرێمی کوردستانەوە.