پشتیوانی لەناڕه‌زایه‌تی و داواکاریەکانی پەنابەرانی ئێرانی لە هەولێر دەکه‌ین!

ژماره‌یه‌ک له‌پەنابەرانی ئێران، که‌دانیشتوی هەرێمی کوردستانن، بەرامبەر بەبێ مافی و راگرتنیان لە چاوەڕوانی و نەگۆێزانەوەیان بۆ وڵاتی سێهەم، لەبەردەم رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەهەولێر ده‌ستیان به‌ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی کرد و مانیان گرت.

بێگومان ئەمە یەکەمین جار نیە کە پەنابەرانی ئێرانی ناڕەزایەتی دەردەبڕن و داواکاریە رەواکانی خۆیان ئاراستەی رێکخراوی نەتەوەیەگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران دەکەن، بەڵکو لەماوەی ٢٠ ساڵی رابردودا بەردەوام بەشێوازی جۆراجۆر، له‌دژی بێمافی و سەختی ژیان وگوزەران و دۆخێکی نا ئه‌منی که‌ ڕووبه‌ڕوویان بۆته‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌و یه‌خه‌ی کاربه‌ده‌ستانی نه‌ته‌وه ‌یه‌کگرتوه‌کانیان، له‌شاره‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی گرتووه‌ و به‌تیایبه‌تیش له‌دژی وەعدو بەڵێنی ریکخراوی ناوبراو راوه‌ستاونه‌ته‌وه‌ و هاوکات خواستەکانی خۆشیان خستۆتەڕوو. که‌چی رێکخراوی ناوبراو بێده‌ربه‌ستانه‌ و نامه‌سئولانه‌ وه‌ک هه‌میشه‌ داواکاریەکانی ئه‌وانی بە فەرامۆش سپاردووە. ئه‌مه‌ لەکاتێکدا که ‌دەستی رەشی ئینسانکوژی و تیرۆریزمی دەسەڵاتدارانی جمهوری ئیسلامی ئێران بە بەردەوامی تارمایەکی تاریکە و ترسناکه‌، بەسەر ژیانی  ئه‌م په‌نابه‌رانه‌ و هەڵسوڕاوانێکی سیاسیه‌وه‌ که‌نه‌یارن به‌ڕژێمی ئیسلامی له‌ئێران و ‌له‌ترسی زیندان و له‌سێداره‌دان، به‌ناچاری ڕوویان له‌کوردستانی عێراق کردووه‌ ژیانی په‌نابه‌ریان به‌سه‌ردا داسه‌پێندراوه‌. له‌ولاشه‌وه‌ بەهۆی دەست ئاوەڵەبوونی دەسەڵاتدارانی ئه‌م ڕژێمه‌ نه‌گریسه‌ و تیرۆریسته‌ له‌کوردستانی عێراق جار نیە لاشه‌ی په‌نابه‌ران و هەڵسوڕاوێکی سیاسی نه‌یار به‌خۆی نەکاتە ئامانج، هه‌موو ئه‌مانه‌ش بە پێش چاوی دەزگایەکی وەک رێکخراوی نەتەوە یەگرتوەکانەوە.

ئێمە لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی سەرباری پشتیوانی تەواومان لە داواکاریەکانی پەنابەرانی ئێرانی پشتیوانی کردنمان له‌م ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنه‌ی که‌ لەبەردەم بارەگای سەرەکی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەهەولێر سازدراوه‌، هاوکات رێکخراوی ناو براو بە بەرپرس دەزانین لە ئەمنیتە و سەلامەتی ئەو پەنابەرانەوە، داواش له‌دەسەڵاتدارانی کوردستان ده‌که‌ین که ‌لە پێناو لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتی بۆ تەئمینکردنی ژیانێکی ئامن و  شیاو و ئینسانی بۆ خۆیان و خیزان ومناڵیان  له‌ئه‌ستۆ بگرێ تا ئه‌وکاته‌ی پرۆسه‌ی گوێزانەوەیان بۆ وڵاتی سێهەم مه‌یسه‌ر ده‌بێ. 

 

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

٦/٩/٢٠١٨

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

دژ بەڕێکەوتنامەی حکومەتی عێراق وهەرێم لە گەل حکومەتی بەریتانیا بۆ دیپۆرتی پەنابەران لەبەردەم پەرلەمانی بەریتانیا خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی رێکخرا.

بەشی دووهەمی وێنەکان: دژ بەڕێکەوتنامەی حکومەتی عێراق وهەرێم لە گەل حکومەتی بەریتانیا بۆ دیپۆرتی پەنابەران …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *