بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە لە دوو ڕووداوی دڵ تەزێندا دوو ئینسانی دڵ پڕ لە هیواو ئومێد (ئارام عەلی وفەرهاد نەجمەدین) دوایی ئەوەی دەروازەی ژیانێکی ئاساییان بەڕوودا داخرا،(ئارام) پەنای بۆ خۆکۆژی برد و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا. و(فەرهاد)لە رووداویکی دڵ هەژێندا ژیانی لەدەستدا.
(ئارام عەلی) تەمەن ٤١ سال خەڵکی شاری سلیمانیە دوای دووسال لە هەڵبژاردنی ژیانی پەنابەری لە ولاتی بەریتانیا دەگرسێتەوە دوای ئاشکرابوونی پەنجەمۆری ئیتالیا لەلایەن کارمەندانی گرتووخانەدەستبەسەرەکانی بەریتانیا دیپۆرتی ئیتالیا دەکرێتەوە..، پاشان بە ئومیدی سرینەوەی پەنجە مۆری جارێکی دیکە ڕێگای گەرانەوە بۆ ولاتی بەریتانیا هەڵدەبژێرێت تا لە پاڵ براو زاواو کەسوکارو هاورێکانیدا ژیانێکی ئارام بەسەر بەرێت بەلام بەداخەو زەخت وگوشرای پەنابەری و سەرلەنۆێ هەرەشە دیپۆرتکردنەوە دەبێتە مەترسیەک بۆ سەر ژیانی کاکە ئارام، کە بەداخەوە کاکە ئارام لە بەرواری ٤ ئەم مانگە بەهۆی نائۆمێدیەوە لەو دۆخە لە یەکێک لە هۆستیلەکانی شاری بەرمنگهام لە ولاتی بەریتانیا دەست بۆ خۆکوژی دەباتوخۆی دەخنکێنێت.
لە ئێستادا فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەپەیوەندیدایە لەگەل کەسوکارودەزگا پەیوەندیدارەکان بۆبە ئەنجام گەیاندنی گیرانەوە تەرمی (ئارام عەلی) بۆ نیو باوەشی کەسوکاری لە شاری سلێمانی ..