پارێزگاری سلێمانی ئامادەیی ده ربڕی كه هاوکاری کارەکانی لقی کوردستانی فیدراسیۆنی پەنابەران بکات

ڕۆژی چوارشەممە کاتژمێر٩ ی به یانی وەفدێکی فیدراسیۆن کە پێک هاتبوو لە (دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی،ئاسۆ گۆران ئەندامی سکرتارێهت، ئامانج عه بدولا بەرپرسی لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی، هاوژین محمد بەرپرسی ئۆفیسی لقی کوردستان) لە پاریزگاری سلیمانی چاویان کەوت بە بەڕێز( دکتۆر هەڤال ئەبو بەکر- پارێزگاری سلێمانی ) تا لە نزیکەوە لەسەر  کێشەو گرفتەکانی هاوڵاتیانی کوردستان کە لە هەندەران دەژین و کێشەی پەنابەرێتیان هەیە،هەروەها ئەو کێشانەی لە ڕێگای ژیانی هاتونەهاتی پەنابەریدا ڕووبەرووی هاولاتیانی کوردستان دەبیتەوە بەتایبەتی خنکان لەدەریاكان وگرفتەکانی داخستنی سنورەکان بەڕووی پەنابەراندا پێکەوە تاوتوێکرد، هەروەها بەشێکی قسەوباسەکان تەرخانکرا بۆ کارەکانی لقی کوردستان بۆ هاوکاری( پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان، بەدواداچوون بۆ بێسەروشوێنەکان، خنکاوەکان، ئەوانەی تووشی نەخۆشی دەروونی بوون و گەڕێنراونەتەوە كوردستان، کێشەکانی ژنان و مناڵانی جیهێڵراو، کۆمەک بە ئاوارەکانی ناوخۆ…) وە بەتایبەتی پرۆژە بریارێک کە فیدراسیۆن بۆ چاسەری کیشەی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان، چەند ساڵێکە خستۆیه تیه بەردەم پەرلەمانی کوردستان..

بەڕێز( دکتۆر هەڤال ئەبو بەکر- پارێزگاری سلێمانی ) سەرباری بەرز نرخاندنی کارەکانی فیدراسیۆن لە چەند سالی رابردوودا و ئامادەیی خۆیان نیشاندا کەهاوکاری لەکارەکانی لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بکەن وە هەروەها یارمەتیدانی ئەو هاولاتیانەی گەراونەتهوەو کیشەی دەروونیان هەیە وەیان ئەوپەنابەرانەی لە ریگای ژیانی پەنابەریدا رووبەرووی رووداوی نەخوازراو دەبنەوە .. سەرباری ئاسانکاریەک بۆ گەیاندنی کۆمەک بە ئاوارەکان ..داواشیانکرد لقی کوردستانی فیدراسیۆن دەرخستەی خۆی ئامادەبکات وئاراستەی بەڕێزیان بکات بەمەبەستی بەردەوامیدان بە کارو چالاکیەکان بۆ پیشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکان بە پەنابەران

 

   فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی/ لقی کوردستانی

٢١/٢/٢٠١٩

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

خەڵکی ستەمدیدەی سوریا پێویستیان بەهاوکاری و بەهاناوە چوون هەیە!

مرۆڤدۆستان، خەڵکی ئازادیخواز! جارێکی دیکە دەوڵەتانی ئەمپریالیستی و بەربەریەتی سەرمایەداری و حەلیفە ناوچەیەکانیان ووڵاتی سوریایان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *