٦ هەمین ساڵڕۆژی تیرۆری کاوە گەرمیانی لە لەندەن بەرزڕادەگیرێت
usr_web171_1
كانونی یهكهم 9, 2019
ماڵهوه
619 Views
بانگەواز بۆ وەستانێکی ناڕەزایەتی لەبەردەم نۆێنەرایەتیحکومەتی هەرێمی کوردستان
ڕۆژی: پێنج شەممە:٥-١٢-٢٠١٩
کاتژمیر: ٤ بۆ ٥ ئێوارە
شۆێن: بەردەم نۆێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2 Hobart Pl, Belgravia, London SW1W 0HU
نزیکترین ئیستگای قیتار فیکتۆریا ستەیشن لەسەر خەتی شین
Victoria Station
٦ ساڵ بەسەر تیرۆری ڕۆژنامەنوس کاوە گەرمیانیدا تێپەردەبێت،نەک هێشتا نەخشەدارێژراوانی بکوژی راستەقینەی دەستگیرنەکراوە بەڵکو لەسەر کورسی دەسەڵات و لە جێگاو ڕێگایشیاوادا ڕاگیروان و دەسەڵاتدارن تەواوی ئەو کەیسانەیتیرۆری رۆژنامەنوسان وهەڵسوڕاوانی سیاسی بەداخراوەیی هێشتۆتە و داخوازی و ناڕەزایەتیە کانی خەڵکی کوردستانی بۆئەو دۆسیانە بێ وەڵام کردوە .
هەربۆیە ئێمە کۆمەڵێک لە خەڵکی ئازادیخوازو هەڵسوڕاویسیاسی بانگەوازتان دەکەین لە ٦ هەمین سالیادی تیرۆریرۆژنامەنوس کاوەگەرمیانی دا با پیکەوە بە بیری دەسەلاتدارانیبهێنینەوە کە کەیسی کاوەگەرمیانی و سەرجەم دۆسیەکانیتیرۆی رۆژنامەنوسانو ئازادیخوازن وهەلسوراوانی سیاسی تائاشکراکردنی بکوژانی راستەقینەوەو بەدادگای گەیاندنیتاوانبارن ئەو دۆسیانە بە زیندوی وکراوەی لە فکو زهنی خەڵکیکوردستاندا دەمێنێتەوە.
بۆزانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە ژمارەی تەلەفونەکانی :
٠٧٤٠٣٣٤٣٥٥٨ – ٠٧٤٧٦٢٠٤١٢١
کۆمەڵێک لە هەڵسوڕاوانی داکۆکیکار لە ئازادی
٣٠/١٢/٢٠١٩