وەزیری ناوخۆی هەنگاریا وەڵامی فیدراسیۆنی دایەوە لەندەن-١٤-٣-٢٠١٦:
usr_web171_1
ئازار 14, 2016
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
669 Views
دوای ئەوەی ڕۆژی ٨دیسامبەری ٢٠١٥وهفدێکی سکرتارێتی فیدراسیۆن سهراسهریی پهنابهرانی عێراقی که پێک هاتبوو له(ئاسۆ گۆران و دهشتی جهمال) له گهڵ بهرێز(Andrea Norman –Walker) کۆنسوڵی یهکهم له باڵۆێزخانهی ههنگاریا لهلهندهن وبهرپرس له بهشی پهنابهران و کۆچکردوان سهبارهت به کێشه گیروگرفتهکانی پهنابهرانی کوردو عێراقی له ههنگاریا کۆبوونهوه و چەند داواکاریەکیان خستە ڕوو لەوانە ژمارەیەک لەوپەنابەرە کوردانەی لە گرتوخانەکانی هەنگاریا راگیراون هەروەها دۆخی پەنابەران لەکمپەکاندا ..دوایی بەدوادا چون لەلایەن حکومەتی هەنگاریا،وەزیری ناوخۆ لەبودا بێستەوە بەم شیوەیە وەڵامی فیدراسیۆنی دایەوە:
“دەسەڵاتدارانی هەنگاریا ٥ کەس لەو لیستەی ئێوە پیشکەشتاکردوە دۆزیوە:
١-ئاریان ڕەمەزان هەر کە گۆێزراوەتەوە بۆ ناوەندی پرسگەی بیسک ون بوە لەبەرواری ٢٤/١٢/٢٠١٥.
٢-عبدول عەزیز زەنگەنە لەبەر ئەوەی تەمەنی لەخوار ١٨ساڵەوەیە گۆێزاوەتەوە بۆ پەیمانگای پاراستنی مناڵان وئیستا ئەوە لە Karolyi Istvan ە کە سەنتەرێکە بۆ مناڵان.
٣-قاسم محمد ،پەیوەند ئەحمەد،بژار مغدید لەشڵتەری پارێزراون وبارودۆخی پەنابەریان(مەبەستی ئەوەیە داوای پەنابەرییان نەکردوە) نیە بەڵام بە نایاسایی لە هەنگاریا نیشتەجی بوون وە شەڵتەرەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەورە دراوە.
٤-لەبارەی باروگوزەرانی پەنابەرانەوە ئەم کۆمەکانە بە پەنابەران دەکرێت:
-
هەموو پێداویستیەکی بارو گوزەرانی پەنابەران لەلایەن حکومەت هەنگاریاوە ئامادەکراوە بەپی یاساکانی یەکیتی ئەوروپا…
-
هەموو ژەمەکان بەپێ ی ئاین وپیداویستی باری ژیانی دانیشتوان ئامادەکراوە.
-
ژەمەکان بەپی فرە زمانی ڕۆژانە پیشکەسدەکرێت.
-
سێ ژەمە بەخورایی هەیە لەگەل هەموو بەرهەمەکان بەلاشن.
-
جێگای خەو وپاک خاوین و جلوبەرگ پیداویستی بەخۆرایی دابینکراوە
-
کارکەرانی کۆمەڵایەتی بە بەردەوامی یارمەتی وزانیاری دەدەن ئەوەی پێویست بێ.
-
کۆمیتەی هەنگاریایی ، هلسنکی هاوکاریی یاسایی دابین دەکات بۆ دانیشتوانەکەی ئەوێ.
-
نۆێنەرانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران سەردانی شۆێنەکە ئەکەن و چاودێری حالەتەکە دەکەن ولەگەڵ پەنابەرەکان قسەدەکەن.
دوایین خاڵ سەرانی پۆلیسی نیشتیمانی کێشەیان نیە گەر ئێوە (مەبەست لە فیدراسیۆنە) سەردانی هەنگاریا بکەن پێویستە پێشترمۆڵەتی رێگە پێدراو لەم ئەدرەسەی پۆلیسی ناوخۆ وەربگرن.
هیوادارام ئەم زانیاریانە بەس بێت.
وەزیری ناوخۆی هەنگاریا
تیبینی: ئەم نامەیە لەلایەن هاوژین رەشید تەرجەمە کراوە.
پاشکۆی ئەم هەواڵە لەم لینکە ببینە: