” وەرن با بە ئیرادەی خۆمان ژیان و ئایندەی خۆمان دابڕیژین، بەجێهێشتنی کوردستان، ڕێگاچارە نییە “

  ئەمرۆ ٨-٩-٢٠١٥ لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەری بۆ دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆن و (ئامانج عبدولا ،ئاری جەلال)بەرپرسیارانی لقی کوردستان لە سینەما دڵشاد، گەلەری ڕەند بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لەدەزگاکانی راگەیاند رێکخست.

سەرەتا ئاری جەلال  دەقەیەک بی دەنگی بۆ ریزگرتن لەو پەنابەرانەی لە ریگای ژیانی هاتو نەهاتی پەنابەریدا گیانیان بەختکرد راگەیاند پاشان دەشتی جەمال لە ووتەیەکدا  تیشکی خستە سەر هۆکارەکانی بەجێهێشتنی کوردستان و ڕێگا چارەکان وقەیرانی ئیستای پەنابەران لە ئەوروپا ،ئەرکەکانی فیدراسیۆن خستە روو ووتی” هەروەک هەموولایەک ئاگادارن جارێکی دیکە د یارده‌ی رووکردنه‌ هانده‌ران بۆ ئه‌وه‌ی که‌لە ولاتانی تر مافی په‌نابه‌ری وه‌ربگرن   بۆتە‌ دیارده یەکی  به‌ربلاوه‌ کە کارەسات ومەرگی بەکۆمەلی دەریای لیکەوتۆتەوە  پیش هەر شتیک  ئه‌م مه‌سه‌له‌یە هۆکاری واقعی خۆی هه‌یه‌ و رێشه‌ی له‌و هۆکاره‌ سیاسی و ئابووری ونائه‌منیه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گریت که‌ ئێستا به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا بەدور لە ئیرادەی خۆیان  داسه‌پێنراوه‌. ئەم  رەوە گەورەیە کە ئیستا بە قەیرانی پەنابەران ناوزەد دەکریت وبەتایبەتی بەدوای تراژیدیای مەرگی ئالان ویژدانی دنیا راچلەکاند بەرهەمی داخستنی سورەکان بەرویی قوربانیەکاندا،  شەرو کیشمەکێشی زل هیزەکانی دنیایە بۆ دابەشکردنەوەی جیهان وقازانج سودپەرستی لەلایەک و پشتیوانی سیاسی و سەربازی ئەوان لەدەسەلاتە سەرکوتگەرو دژ ئازادیەکانی ناوچەکە کە خەلکی کۆمەڵگاکانی خۆرهەلاتی ناوەرست وباکوری ئەفریقا  لە گەل بیکاری هەژاری نائەمنی وجەنگ پشیوی کۆمەلایەتی بەرەو رووکردوۆتەوە و ناچاریانکردون ژیانی پەنابەری و کەشتی مەرگ هەڵبژیرن”

لە بەشیکی دیکەدا دەشتی جەمال ووتی”حکومەتی هەریمی کوردستان بەرپرسە لەم دۆخە، خەلکی کوردستان حکومەتی دووئیدارەی وحکومەتی پێنج قولی بینی..  ئەمانە خەلکی کوردستانیان لە گیژاوێکی سیاسی وئایندەیەکی نامعلوم وشەری داعشدا راگرتوە لەچوارچێوەی بەرژەوەندی دەولەتانی ناوچەکە وغەرب وبەرژەوەندیەکانی خۆیاندا ژیانی خەلکی کوردستانیان بە بارمتە گرتوە”

 لەبەشیکی دیکەی ووتەکانیدا ووتی”رۆشتن رێگا چارە نییە… هەموو خەڵکی کوردستان ناتوانێ رابکات و بگاتە ئەوروپا… ئەم شەپۆلی رۆشتنە نە دەبێتە مایەی دابینکردنی موچەو نە دەبێتە ئاوو کاەباو نە رێگایەکە بۆ چاکسازی… گرنگ هەوڵدانە بۆ گورێنی دۆخەکە، هەوڵدانە بۆ داسەپاندنی خواستەکانیان…پاشەکشەکردنە بە دەسەڵات و سیاسەتە چاوچنۆکەکانیان…  ئەمە بە بێ هاتنە مەیدان و رێکخراوبوون ناکرێت..پێویستە خەڵکی نەدار و ئوردوی بێکاران، لاوان و خویندکاران… لەبەرامبەر بە شەپۆلی هێرشی حزبەکان بۆ سەر ژیان و گوزەرانیان و گوێ خەواندن لە خواستە سەرەتاییەکانیان.. خۆیان لە رێکخراوەی جەماوەری و پیشەیی سەربەخۆیی خۆیاندا رێک بخەن وپیویستە هەرئیستا حکومەتی هەریمی کوردستان ناچار بکریت وەلام بەداواکاریەکانی خەلک لە دابینکردنی موچەوئاو وکارەبا ودابینکردنی خزمەتگوزاریەکان وبیمەی بیکاری رەخساندی هەلی کار بۆ لاوان دابینبکات….”

لەم کۆنگرە رۆژنامەوانیدا ئاماژە درا بەوەی لە ماوەی رابردودا ١١هەزار لە هاولاتیانی کوردستان هاتوونەتە دەرەوە تائیستا ٣٥ قوربانی وبی سەرو شۆێن هەیە..لەماوەی ١١مانگی رابردودا ٣٢١ کەس پەیوەندیان بە نوسینگەی فیدارسیۆنەوەکردوە ..٩٠ پەنابەری کورد لەکالاس گیریان خواردوە لە سەدا ٨٠ ئەوانەی رۆیشتون گەنجان ولەسەدا ٢٠خێزانن..رۆژ بەرۆژ ئەم ژمارەیە لە هەڵکشاندایە..

 سەبارەت بەو کارانەی فیدارسیون سکرتیری فیدارسیۆن ووتی ” به‌ده‌رو له‌ویست ئیراده‌ی ئیمە به‌ده‌یان گه‌نج  وخێزان ئه‌م ریگایه‌یان هه‌لبژاردوه‌..ئیمه‌ وه‌ک ریکخراویکی رادیکال و پیشره‌وه‌ به‌رگریکار له‌ مافه‌کانی په‌نابه‌ران به‌ته‌واوی توانه‌وه‌ له‌ پشتی ئه‌م خه‌لکه‌وه‌ راده‌وستین به‌که‌مترین ده‌رده‌سه‌ر مافی په‌نابه‌ری به‌ده‌ست بهینن.مافی په‌نابه‌ری مافیکی بی ئه‌ملاو ئه‌ولای هه‌ر که‌سیکه‌ …….پیچەوانەی بۆچوونی هەندیک لە لایەنی سیاسی لە کوردستاندا که‌ سوکایه‌تی به‌ لاوان ده‌که‌ن به‌ ترسنۆک و به‌جیهیتنی نیشتیمان و سوکایه‌ت به‌ که‌رامه‌تو حورمه‌تی لاوان ده‌که‌ن ئیمه‌ به‌هه‌موو توانامانه‌وه‌ له‌ پشتی مافو حورمه‌ت لاوان و خه‌لکی کوردستان راده‌وه‌ستین.به‌هه‌ر هۆیه‌وه‌ ئه‌مرۆ نایانه‌ویت له‌ کوردستان بمیننه‌وه‌ …تیده‌کوشین هاوکاریان دەکەین له‌ ریگای ریکخراوه‌ جیهانیکانه‌وه‌ مافی په‌نابه‌ری به‌ده‌ست بهینن…تا نه‌بنه‌ زه‌حیره‌ی ده‌ستی راست کۆمه‌لگا ئه‌حزابی راستەکان…ریگاو رینوینی گونجاو ده‌خه‌ینه‌ به‌رپییان.. تا باندە مافیاو ئەوانەی قاچاغچێتی بە گیانی پەنابەرانەوە دەکەن وتەسلیم بەکەشتی مەرگیان نەکەن  بەرپی بگرین…فیدراسیۆن که‌ ئه‌رکی خۆی به‌وه‌ داناوه‌ وه‌لام به‌ کیشه‌ی په‌نابه‌ران بداته‌وه‌و نوسینگەکانو نۆینەرانی ئیمە لەولاتەکان ئامادەی هەموو هاوکاریەک بۆ ئەوئینسانانە تا بەکەمترین دەردەسەر رزگاریان بیت”

لەکۆتایدا تاکیدی لەوکارو کەمین وخۆپیشاندانانە کرد کە فیدراسیۆن لەگەل رێکخراوە جیهانیەکان ئەنجامی داوە دەقی نامەیەکی بەپەلە بەئیمزای ٢٠رێکخراو کە چەندا داواکاریەکی تیا هاتوە بۆ پەرلەمانی ئەوروپا وحکومەتەکانی ئەوروپا بۆ رۆژنامەنوسان ئاماژەی پێدرا.

لەکوتایدا وەلام بە پرسیارەکانی پەیامنیاران ورۆژنامەنوسان درایەوە.

لقی کوردستانی فیدارسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

٨-٩-٢٠١٥

 

 

kongra (19)

kongra (13)

kongrair (1)

kongrair (3)

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئۆفیسی فیدراسیۆنی پەنابەران لەکوردستان دووبارەکرایەوە

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی/لقی کوردستان بەمەبەستی بەردەوامیدان بە کارو چالاکیەکانی و پیشکەشکردنی هاوکاری و رێنمایی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *