هاوڵاتیه‌کی کورد له‌ فه‌ره‌نسا له‌ڕووداوێکی ته‌مومژاویدا ژیانی له‌ده‌ستدا

فه‌ره‌نسا -لیل:29/11/2019:

ئامۆزای زانا ئه‌حمه‌د به‌ سکرتاریتی فیدراسیۆنی ڕاگه‌یاند”زانای ته‌مه‌ن 32 سال هاولاتی شاری سلیمانیه‌ وماوه‌ی 9 مانگه‌ له‌یه‌کێک له‌گرتوخانه‌کانی ولاتی فه‌ره‌نسا زیندان بووه‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ تاوانێکی کردبێت و له‌ رووداوێکی ته‌مومژاویدا رۆژی 25 ئه‌م مانگه‌ له‌ یه‌کێک له‌ نه‌خۆشخانه‌کانی شاری لیل ژیانی له‌ده‌ستداوه‌..”

سه‌باره‌ت به‌و رووداو ناوه‌ندی هه‌وڵگری فیدراسیۆن به‌ ده‌شتی جه‌مال سکرتیری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی په‌یوه‌ندی گرت و ئه‌ویش ووتی”زۆر به‌داخه‌وه‌  مه‌رگی ناوه‌ختی کاکه‌ زانا دڵگران وناره‌حه‌تی کردین وهه‌مان رۆژ ئێمه‌ که‌وتینه‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل که‌سوکار و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانی فه‌ره‌نسا بۆ پشت راستکردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که پاشان زانیاریمان پێگه‌یشت که‌ کاکه‌ زانا رۆژی 24 مانگ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌کراوه‌ و رۆژی 25 مانگ ژیانی له‌ده‌ستداوه‌ هه‌ر بۆیه‌ ‌ ئێمه‌ ته‌واوی هه‌واله‌کانی خۆمان ده‌خه‌ینه‌ گه‌ر له‌سه‌ر مه‌رگی ئه‌و په‌نابه‌ره‌وه‌ و حکومه‌تی فه‌ره‌نسا به‌ به‌رپرسیار ده‌زانیین وداوای ده‌ستبه‌جێ لیژنه‌ی لێکولینه‌وه‌ ده‌که‌ین له‌سه‌ر رووداوه‌که وپیویسته‌ که‌سو وکاریان ئاماده‌ بن له‌ ته‌واوی ئاکامی لێکولینه‌وه‌که‌و و دڵنیا بکرینه‌وه‌ له‌ چۆنێتی ڕووداوه‌که‌..”

ده‌شتی جه‌مال ئه‌وه‌شی ووت”زۆربه‌ی کاروباری گێرانه‌وه‌ی ته‌رمه‌که‌ له‌لایه‌ن که‌سوکاریه‌وه‌ ته‌واو کراوه‌و ئه‌و ئه‌وراقانه‌ی پێویست بوون له‌لایه‌ن فیدراسیۆنه‌وه‌ گه‌یه‌نراوه‌ته‌  کۆنسلی عێراقی له‌ پاریس ئه‌وانیش جێبه‌جێانکردوه‌، وابڕیاره‌ له‌ نزیکترین کاتدا ته‌رمه‌که‌ی بگه‌رێنرێته‌وه‌ باوه‌شی که‌سوکاری..”

سکرتیری فیدراسیۆن ئه‌وه‌شی ووت” به‌ناوی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقیه‌وه‌‌ پرسه‌وسه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی که‌سوکارو هاوریان ودۆستانی کاکه‌ زانا ده‌که‌ین هیوای دوا ناخۆشیان بۆ ده‌خوازین وهاوکات دڵنیایان ده‌که‌ینه‌وه‌ له‌به‌دوادا چوون له‌سه‌ر مه‌رگی کاکه‌ زانا به‌رده‌وام ده‌بین.”

 ‌  

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئۆفیسی فیدراسیۆنی پەنابەران لەکوردستان دووبارەکرایەوە

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی/لقی کوردستان بەمەبەستی بەردەوامیدان بە کارو چالاکیەکانی و پیشکەشکردنی هاوکاری و رێنمایی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *